سەبا بڵێ بە گوڵ کە دڵ ئەوندە ئینتیزارییە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
638 مشاهده
سەبا بڵێ بە گوڵ کە دڵ ئەوندە ئینتیزارییە
هەر نەفەسێ، هەمنەفەسی هەزار بێقەرارییە
بەیان کەی ئەدا خودا شەوی فیراق تا هەڵێ
خورشیدی ڕووی و شۆڵەیێ بدات لەم هەژارییە
نەهات دەفعەیێ بنێ بە ناز پا بەسەر مەدا
کە خاکی پای مەرهەمی برینی دەردەدارییە
دڵم لە سینە دەرپەڕی لە هەور بۆ نەهاتە دەر؟
مانگی چواردە مەگەر نقابی زوڵفی مارییە
بە زوڵفی وەک شەوی نەکا هەتاوی ڕوو بەژێرەوە
هەزار چاو چاوەڕێی نیگای لالەزارییە
بە ناز هات و پێکەنی ڕفانی هۆش و فیکرەتم
وتی زەمانی مەستییە چ وەختی هۆشیارییە
تەیرێکی بێخەوە دڵم هەموو شەوێک تا سەحەر
بە یادی سەیری نەرگست هاواری یا بەهارییە
بە سەروی قامەتت بڵێ، لە بەزمی بێدڵانەدا
بۆ دەفعی ئێشی زامی دڵ کە وەختی لەنج و لارییە
بێ شەوقی ڕووی دڵبەرت وەها مەزانە دڵ بژی
یادی جەماڵی ئێوە چون،ئاوی حەیاتی«زاریتخلص»یە