ئەم دەف و تەپڵ و دمەک لێدانە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  675 مشاهده
ئەم دەف و تەپڵ و دمەک لێدانە
ئەی خەڵیفە پەسەندی شەرع نییە
تیغ لە خۆدان و بەرد هەڵلووشین
هیچ دەخڵی بە ئەسڵ و فەرع نییە
وا ئەزانم ئەمانە تۆ ئەیکەی
غەیری ئادابی ئەهلی سەرع نییە
خواردنی ماڵی لە ڕوو داماوان
شێوەی ئەهلی زوهد و وەرع نییە
هەدەرە و بێ سەمەر ئەوی کارێ
کە بە میزانی ڕاسی شەرع نییە
باغی تەقوا ئەزانی بۆ وشکە؟
خاکی دڵ موستەعیدی زەرع نییە
وا دیارە ئەتۆش وەک «زاریتخلص»
خەبەرێکت لە بابی وەرع نییە