قوتبی زەمانە دەروێش! ئاگایە، ئاشنایە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  646 مشاهده
قوتبی زەمانە دەروێش! ئاگایە، ئاشنایە
چ ئاشنا کە مەنزوور جەنابی موستەفایە
تەردید لابە، شک بەس! بەهانە مەگرە، بگرە
دامانی، با لەدەس دەرنەچێ چرایە، شایە
شۆڵەی «ضياءعربی» لەمەوبەر بە ڕەحمەتی ئیلاهی
کەوتبوە سەر وەتەنمان ئەم شۆڵە و «ضيايهعربی»
پێویستە بۆ هەموو کەس لە ئەهلی دین ئەمڕۆ
کەسبی موراد لەم کا، ئوستادە، شارەزایە
وەلی هەزار حەسرەت ئەم جەمعی خەلق و غەوغا
کەمتر بۆ دینە، زیاتر بۆ نەفس و بۆ هەوایە
سەدها نەخۆش ڕۆحی زەخماری ماری هەوا
«زاریتخلص» یەکێ مداوای نەکرد بەم دەوایە