قوتبی زەمانە دەروێش! ئاگایە، ئاشنایە
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
589 بینین
قوتبی زەمانە دەروێش! ئاگایە، ئاشنایە
چ ئاشنا کە مەنزوور جەنابی موستەفایە
تەردید لابە، شک بەس! بەهانە مەگرە، بگرە
دامانی، با لەدەس دەرنەچێ چرایە، شایە
شۆڵەی «ضياءعەرەبی» لەمەوبەر بە ڕەحمەتی ئیلاهی
کەوتبوە سەر وەتەنمان ئەم شۆڵە و «ضيايهعەرەبی»
پێویستە بۆ هەموو کەس لە ئەهلی دین ئەمڕۆ
کەسبی موراد لەم کا، ئوستادە، شارەزایە
وەلی هەزار حەسرەت ئەم جەمعی خەلق و غەوغا
کەمتر بۆ دینە، زیاتر بۆ نەفس و بۆ هەوایە
سەدها نەخۆش ڕۆحی زەخماری ماری هەوا
«زاریناسناوی ئەدەبی» یەکێ مداوای نەکرد بەم دەوایە