جەماڵی تۆیە ڕووناکی شەمی شەو
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
887 مشاهده
جەماڵی تۆیە ڕووناکی شەمی شەو
خودا بێبەش نەکا چاوی ئەمن لەو
شەوێکی بێ بەیانە ڕۆژی دووری
شەوی دیدار وەک ڕۆژێکە بێ شەو
لەخۆ بێزارە چاو ئەی دیدە سا بێ
بنێ پا دەفعەیێ سەر چاوی بێ خەو
خەوت بردم بە نازی نێرگسی کاڵ
میسالی واشە، پاساری، هەڵۆ، کەو
دڵم مەشکێنە با نەڕژێتە سەر خاک
خەزێنەی شەوقی تۆ وەک خوێنی خوسرەوشخص
خەیاڵم هاتە سەیری باغت ئاگای
لە دانەی خاڵ و داوی زوڵفی تۆ نەو
چ شیرینێکە فەرهادی بە حەسرەت
نەکوشت، ئاگا بە ئەی دڵ تۆ نەبی بەو
من ئەم دوڕ پاشییەم ئەو وەختە زانی
لە لوتفت کەوتە سەر ئەم خاکە پەڕتەو
بە غەیری میهری تو «زاریتخلص» محاڵە
بسێنی سەقزمکان و بانەمکان بە یەک جەو