مەکەن مەنعم لە شین و ناڵە ئەمشەو

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  1195 مشاهده
مەکەن مەنعم لە شین و ناڵە ئەمشەو
لە دووریدا مەزاقم تاڵە ئەمشەو
ئەوەندە ئارەزوومەندی بەیانم
کە یەک لەحزەم لە لا سەد ساڵە ئەمشەو
دڵی بێ تاو و چاوانی پڕ ئاوم
ئەمان بێدار و ئەو بێ حاڵە ئەمشەو
سپای شادی قڕی تێکەوت و شکیا
بە سەرما لەشکری غەم زاڵە ئەمشەو
شکۆفەی شەوق و سۆزەی شادمانیم
بە لافاوی خەفەت پاماڵە ئەمشەو
خەریکی کۆچە گوڵ ژاکاوە بەرگی
چەمەن پڕ شین و بولبول لاڵە ئەمشەو
لە زووخاوی فیراقی نازەنینان
پیاڵەی سینە ماڵاماڵە ئەمشەو
دەفەم هەمدەردە بۆ هاوار و فریاد
ڕەفێقی شیوەنم شمشاڵە ئەمشەو
تواوە شەمعی بینایی، پەپوولەی
حەواسم بێ پەڕ و بێ باڵە ئەمشەو
بە ڕوودا ئاوی چاوم دێت و ئێژی
بە زێڕا پەخش زیوی قاڵە ئەمشەو
بە یادی تاقی ئەبرۆ و چاوی شیرین
کەلاوەی بێستوونم ماڵە ئەمشەو
بەرەو مەقسوود شەودێزی ئومێدم
بەجێ ماوە، شەلە، بێ ناڵە ئەمشەو
مەگەر فەرهادشخص هیممەت کۆمەکێ کا
سەرم خاکی کەژ و لاپاڵە ئەمشەو
لە بەزمی خوسرەوانا شاهی بەختم
وەکوو پەرویزە بێ ئیقباڵە ئەمشەو
کەبابم سینەیی بریانە «زاریتخلص»
شەرابم ئاوی ئەشکی ئاڵە ئەشەو