لە پەردە ڕۆژی ڕوخسارت کە دەرهات
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
908 مشاهده
لە پەردە ڕۆژی ڕوخسارت کە دەرهات
دڵ و گیانم بە جارێ خستە بەرپات
ئەزانم بۆ زیادی بینشی چاو
عەجایب سورمەیێکە گەردی پاڵات
بە سەر دوو دیدەدا دیدە عوبوورێ
بکە تاکوو بگا دیدەم بە ئاوات
گوڵاڵەی باغی حوسن و دڵبەری! کەی
ئەبێ ئەو فرسەتە، بێمە تەماشات
لە «جنات النعيمعربی»ی وەسڵدا دڵ
تەمەننا غەیری سەیری ڕووت ناکات
بە یادت کەللە مەست و سینە پڕ جۆش
بەبێ شەوقت بە کەڵکی چیم ئەخوات؟
جەواڵی پڕ لە گۆشت و پێشەیە تەن
سەر و ڕۆحێ کە خاڵی بن لە سەودات
خودا هۆشێ ئەگەر گەوهەر بناسێ
خودا دەرکێ لە تاریکیم دەرکات
گەلێ بێ هیممەتە «زاریتخلص» ئەگەر دەس
لە دامانی وەفای ئەو شۆخە بەر دات