شا کە هاتی پشتی تێکرد و بە گژیا چوو نەهات
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
814 مشاهده
شا کە هاتی پشتی تێکرد و بە گژیا چوو نەهات
کاخی سەعدئاوای وا لێ بوو بە نەحس ئاوا هەڵات
بێ وەفایی ڕۆزگارت دی کە چی هاوردە پێش
دوێکە شاهەنشا بوو ئەمڕۆکە ئاوارەی وڵات
«نیاوەران» ئەندووهناک و کاخی مەڕمەڕ پڕ لە داخ
بۆ ئەوانە هەرکە دڵخۆشن بە چەن ڕۆژی حەیات
بۆ لە کاخی گوڵستان ناپرسی کوا گوڵ پەروەرت؟
کوا گوڵاڵە و غونچە و کوا بولبولانی خۆش سەدات
کوا پیاڵە و ساقی، کوا بادە و کوا بادەنۆش
کوانێ زیروبەم کوانێ سۆزی نەی کوا بەزمی شات؟
تا وڵامت باتەوە، بەرقێ بوو هات و تێپەڕی
یا خەوێ بوو دیم و ڕۆیی یا خەیاڵی بێ سوبات؟
ئادەمیزادێ نییە ئەم ئەژدەها نەیگەزتبێ
«ڕەستگار» ئەو مەردەیە بەم دەسبڕە بڕوا نەکات
چاکە وەک وتوویانە ئەبێ بڕوا، بڕوا بکەین
هیچە دنیا هیچتر لەو ئەو کەسە ڕووی تێ ئەکات
موڵک دەروێشی ئەوێ« زاریتخلص» کە لەودا کەس نییە
هەڵمەتی باتێ، یەخەی بگرێت و تاڵانی بکات