ئەی «عەلی مەردان»

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  731 مشاهده
ئەی عەلی مەردانشخص ئەی عەلی مەردان
ئەی پیری دەنگخۆش ئەی مەردی مەردان
ئەی جووڵێنەری هەست و هۆش و گیان
ئەی بەبادەری غەمانی ژیان
وا سوێندت ئەدەم من بە کوردستان
بە گیانی پاک و خوێنی شەهیدان
بە چاوی مەست و کیژۆڵەی کوێستان
بە ڕەنگی ئاڵ و گوڵاڵەی کەژان
بە بای نەسیمی خۆشی بەربەیان
هەم بە جریوەی مەلی گوڵستان
توخوا قەتارێک بڵێ زۆر بەجۆش
با پەستی دڵان بکەین فەرامۆش
بە جۆریک چیا بێنێتە لەرزە
بێنێتە خرۆش ئەهلی ئەم ئەرزە
تا ببێ ساڕێژ دەروونی زامار
‏تەفروتونا بێ هورژومی ئازار