دڵی من بوو

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  323 مشاهده
لە ڕابردوویەکی دوورا
کە دنیا مات و هێمن بوو
لە سەرما لەناو ژوورا
ئەوەی جووڵا دڵی من بوو
***
کە هەوری ڕەش برووسکەی دا
لە ئاسمانی تەماویدا
دڵی من کەوتە سەر خولیا
لە چوارچێوەی شکاویدا
***
لە کاتی پایزی ژینا
کە ئەمڕۆیە وەکوو جاران
دڵم ماوە لە یەک تینا
نییە باکم لە با و باران