ڕوخاندی گەردشی گەردوون لە هەر جێ ئاستانێ بوو

بۆ موراد ئاغای ئاکۆ
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 2 دقیقه  2439 مشاهده
ڕوخاندی گەردشی گەردوون لە هەر جێ ئاستانێ بوو
سوتاندی چەرخی دوون پەروەر لە هەر کوێ ئاشیانێ بوو
وەکو تەییی سجل للكتبعربی پێچایەوە گەردوون
لە هەر مهمانسەرا ئاساری سفرە و نان و خوانێ بوو
بە حاتەم گەر بکەی تەشبیهی ئەم ئاغایە بێ عەقڵی
کە فەرقی ئەم لەگەڵ ئەو ئاسمان و ڕێسمانێ بوو
درێغ بۆ خانەدانی مارف ئاغااعلامی سەروەری ئاکۆاعلام
کە جێگەی عەیش و عەشرەت، مەنبەعی ئەمن و ئەمانێ بوو
لە جوود و بەخشش و ئەنعامی خۆی و قەوم و ئەتباعی
وەکوو شانامە و ڕۆستەم لە هەر جێ داستانێ بوو
کەیومەرسی دووەم، جەمشیدی سانی، خوسرەوی سالیس
سولەیمانی زەمان، ئەسکەندەری ساحێبقڕانێ بوو
شەوی وەک زوڵفی یارە و ڕووی حەسوود و بەختی من تاریک
لەگەڵ دیجوور و یەلدا وا حیساب کە تەوئەمانێ بوو
بە نامەردی شەهیدیان کرد وەکوو حەمزەاعلام و عومەراعلام، دوژمن
موراد ئاغااعلام کە ڕۆژی جەنگ و دەعوا قەهرەمانێ بوو
کەسێ ئەم سەروی ڕەعنایەی لە پێ خست گەردنی بشکێ
چ زێبا سوورەتێ، یا ڕەب، چ شیرین نەوجەوانێ بوو
موراداعلامیان بۆیە ناو نابوو لە وەختی بەخشش و ئینعام
لەبۆ بابی موراد دەستی کەریمی نەردەبانێ بوو
لە حەق شێخ و مەلا و دەروێش و سۆفی سائیل و سەییاح
وەکوو حاتەم شەفیق و دڵنەواز و میهرەبانێ بوو
ئیتر نەتبێ لە موڵکی ڕۆم ڕەزاتخلص ئوممێدی ئاسایش
لە پێش ئەم کارەدا هێشتا ئومێدی پارچە نانێ بوو