ڕوخاندی گەردشی گەردوون لە هەر جێ ئاستانێ بوو
بۆ موراد ئاغای ئاکۆ
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
2 خولەک
2436 بینین
ڕوخاندی گەردشی گەردوون لە هەر جێ ئاستانێ بوو
سوتاندی چەرخی دوون پەروەر لە هەر کوێ ئاشیانێ بوو
وەکو تەییی سجل للكتبعەرەبی پێچایەوە گەردوون
لە هەر مهمانسەرا ئاساری سفرە و نان و خوانێ بوو
بە حاتەم گەر بکەی تەشبیهی ئەم ئاغایە بێ عەقڵی
کە فەرقی ئەم لەگەڵ ئەو ئاسمان و ڕێسمانێ بوو
درێغ بۆ خانەدانی مارف ئاغاناوی تایبەتی سەروەری ئاکۆناوی تایبەت
کە جێگەی عەیش و عەشرەت، مەنبەعی ئەمن و ئەمانێ بوو
لە جوود و بەخشش و ئەنعامی خۆی و قەوم و ئەتباعی
وەکوو شانامە و ڕۆستەم لە هەر جێ داستانێ بوو
کەیومەرسی دووەم، جەمشیدی سانی، خوسرەوی سالیس
سولەیمانی زەمان، ئەسکەندەری ساحێبقڕانێ بوو
شەوی وەک زوڵفی یارە و ڕووی حەسوود و بەختی من تاریک
لەگەڵ دیجوور و یەلدا وا حیساب کە تەوئەمانێ بوو
بە نامەردی شەهیدیان کرد وەکوو حەمزەناوی تایبەت و عومەرناوی تایبەت، دوژمن
موراد ئاغاناوی تایبەت کە ڕۆژی جەنگ و دەعوا قەهرەمانێ بوو
کەسێ ئەم سەروی ڕەعنایەی لە پێ خست گەردنی بشکێ
چ زێبا سوورەتێ، یا ڕەب، چ شیرین نەوجەوانێ بوو
مورادناوی تایبەتیان بۆیە ناو نابوو لە وەختی بەخشش و ئینعام
لەبۆ بابی موراد دەستی کەریمی نەردەبانێ بوو
لە حەق شێخ و مەلا و دەروێش و سۆفی سائیل و سەییاح
وەکوو حاتەم شەفیق و دڵنەواز و میهرەبانێ بوو
ئیتر نەتبێ لە موڵکی ڕۆم ڕەزاناسناوی ئەدەبی ئوممێدی ئاسایش
لە پێش ئەم کارەدا هێشتا ئومێدی پارچە نانێ بوو