لە بیرم دێ سولەیمانی کە دارولمولکی بابان بوو
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
2 خولەک
14212 بینین
لە بیرم دێ سولەیمانیناوی تایبەت کە دارولمولکی بابانناوی تایبەت بوو
نە مەحکوومی عەجەم نە سوخرەکێشی ئالی عوسمانناوی تایبەت بوو
لە بەر قاپی سەراناوی تایبەت سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید
مەتافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیوانناوی تایبەت بوو
لە بەر تابووری عەسکەر ڕێ نەبوو بۆ مەجلیسی پاشا
سەدای مۆزیقە و نەققارە تا ئەیوانی کەیوان بوو
درێخ بۆ ئەو زەمانە، ئەو دەمە، ئەو عەسرە، ئەو ڕۆژە
کە مەیدانی جریدبازی لە دەوری کانی ئاسکانناوی تایبەت بوو
بە زەربی حەملەیێ بەغداشوێنی تەسخیر کرد و تێی هەڵدا
سولەیمانناوی تایبەتی زەمان، ڕاستت دەوێ، باوکی سولەیمانناوی تایبەت بوو
عەرەب ئینکاری فەزڵی ئێوە ناکەم ئەفزەلن ئەمما
سەلاحەددینناوی تایبەت کە دنیای گرت لە زومرەی کوردی بابانناوی تایبەت بوو
عوموومی شەهریاران و سەلاتینی فەرەنگستانناوی تایبەت
لە ڕوعبی سەتوەتی ئەو شێرەدا گشتی هەراسان بوو
قوبووری پڕ لە نووری ئالی بابانناوی تایبەت پڕ لە ڕەحمەت بێ
کە بارانی کەفی ئیحسانیان وەک هەوری نیسانناوی تایبەت بوو
کە عەبدوڵڵاهـ پاشاناوی تایبەت لەشکری والیی سنەناوی تایبەتی شڕ کرد
ڕەزاناوی تایبەت ئەو وەختە عومری پێنج و شەش تیفلی دەبستان بوو