لە بیرم دێ سولەیمانی کە دارولمولکی بابان بوو
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
2 دقیقه
14489 مشاهده
لە بیرم دێ سولەیمانیاعلام کە دارولمولکی باباناعلام بوو
نە مەحکوومی عەجەم نە سوخرەکێشی ئالی عوسماناعلام بوو
لە بەر قاپی سەرااعلام سەفیان دەبەست شێخ و مەلا و زاهید
مەتافی کەعبە بۆ ئەربابی حاجەت گردی سەیواناعلام بوو
لە بەر تابووری عەسکەر ڕێ نەبوو بۆ مەجلیسی پاشا
سەدای مۆزیقە و نەققارە تا ئەیوانی کەیوان بوو
درێخ بۆ ئەو زەمانە، ئەو دەمە، ئەو عەسرە، ئەو ڕۆژە
کە مەیدانی جریدبازی لە دەوری کانی ئاسکاناعلام بوو
بە زەربی حەملەیێ بەغدامکانی تەسخیر کرد و تێی هەڵدا
سولەیماناعلامی زەمان، ڕاستت دەوێ، باوکی سولەیماناعلام بوو
عەرەب ئینکاری فەزڵی ئێوە ناکەم ئەفزەلن ئەمما
سەلاحەددیناعلام کە دنیای گرت لە زومرەی کوردی باباناعلام بوو
عوموومی شەهریاران و سەلاتینی فەرەنگستاناعلام
لە ڕوعبی سەتوەتی ئەو شێرەدا گشتی هەراسان بوو
قوبووری پڕ لە نووری ئالی باباناعلام پڕ لە ڕەحمەت بێ
کە بارانی کەفی ئیحسانیان وەک هەوری نیساناعلام بوو
کە عەبدوڵڵاهـ پاشااعلام لەشکری والیی سنەاعلامی شڕ کرد
ڕەزااعلام ئەو وەختە عومری پێنج و شەش تیفلی دەبستان بوو