ئەوا پیری هات بوو بە میوانم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  857 مشاهده
# ئەوا پیری هات بوو بە میوانم # چەن عەیبی هێنا دای نا لە شانم # بێ هێزی ئەژنۆ و حوکمی چاوانم
 
هەتا کۆتایی ماڵی وێرانم # ڕەزیل و خستەی پەنای دیوارم # لە سەر تا بە پێ گشت دەردەدارم # لە هیچ جێگەیە نییە قەرارم
 
لایەق بۆ مردن چاکە نەمامم # تەمەنی لاوی بە خۆش و شادی # بە هەوا ڕۆی بە دڵ ئازادی # بەکام و بە شەوق زۆر بە گوشادی
 
ئەوا تەواو بوو عومری جوانم # سا بەچ ڕوو ڕوو کەمە مەیدان # بە ڕوویەکی ڕەش بە کۆڵێ عوسیان # بە خۆم ماڵ کاول سەد جار پەشیمان
 
چاو شۆڕ و ڕیسوای دەور و جیرانم # ئەوراق حازرە لەبەر دەس حاکم # لە ئیمڕۆ بە دوا بۆ مردن چاکم # ئەوەڵی خاک و ئاخری خاکم
 
پشتم لە دونیا ڕوو لە قەبرانم # هیچ چاکەم نەبوو لە داری دونیا # توێشەم هەڵ نەگرت بۆ ڕۆژی جەزا # ڕوو زەرد و مل کەچ لە مەیدانی خوا
 
هەر خۆم بێ چارە و ڕەنج بە خەسرانم # لوتفیتخلص تۆ تازە عومرت لەدەس چوو # مەیخەرە یادت زەمانی پێشوو # ئەوەی کە ماوە هەڵسە زوو بە زوو
 
بڵێ ئەی خودا دەخیل ئامانم