بابەتی١
دووهەم ڕوکنی «ثانی»یە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
3 دقیقه
863 مشاهده
ڕوکنی دووهەمین تەسدیقە بە دڵ
بە مەلائیکەی مەعسوومی کامڵ
جیسمێ لەتیفن هەموو نوورانی
پاکن لە عەیب و نەقسی نەفسانی
نە مێن نە نێرن، نە پیاون نە ژن
کەسیان لێ نابێ و لە کەسیش نەبوون
یانێ مەخلووقن بە ئەمری خودا
بە «كُنْ فَيَكُونعربی» «تَبارَكَ اللّهعربی»
ئەتوانن خۆیان دەربخەن دائیم
بە هەر سوورەتێ پاک بێ و مولائیم
بەعزێ جار جیبریل بۆ لیقای حەزرەت
ئەبوو بە «دِحْيهعربی» بە ڕەنگ و سوورەت
دیحیە پیاوێ بوو لە ئەهلی مەککە
سەر و قامەت ڕێک، بێگەرد و لەکە
***
دائیم موتیعن بۆ ئەمری خودا
هەموو مەعسوومن، بەری لە گونا
لە ئاسمانا نییە بستێ جێ
کە فریشتەیێ لەو جێدا نەبێ
***
یا لە ڕکووعان یا لە سجوودا
یا وان لە نووری فەیز و شهوودا
هەرچی مەخلووقە بۆ خودای ئەکبەر
فریشتەیەکی مەئموورە لەسەر
بە ئەمری خودای عەلیم و خەبیر
ئیدارەی ئەکا بە نەهجی تەقدیر
بەپێی وەزیفەی هێز و قووەتدار
باڵیان دوو دووە و سێ سێ یا چوار
یانێ عادەتی لەسەر ئەسبابە
ئەگەرنا خودا هەر خۆی حیسابە
هیچکەس نازانێ عەدەدیان ئیللا
زاتی عەلیمی خودای تەعالا
بەعزێ بۆ بەهەشت خەزێنەدارە
بەسەر ئەمانا «رضوانعربی» سەردارە
نۆزدە تایفە یا نۆزدە نەفەر
بە دەستی «مالِكعربی» مەئمووری سەقەر
کاتبی ئەعماڵ دوانن بۆ شەو
دوانیش بۆ ڕۆژ، ئاگادارن لەو
کاتبی چاکە، لە سەر شانی ڕاس
هی شەڕ لەلای چەپ بێخیلاف و باس
ئەووەڵ حاکمە، دووهەم مەحکوومە
ڕەحمی خودایی لەما مەعلوومە
مەئمووری سوئال «نَكيرعربی» و «مُنكَرعربی»
ئەپرسن باسی خوداو پێغەمبەر
بەعزێ مەئموورن بۆ عەزابی قەبر
جا ببڕێتەوە با بگاتە حەشر
لە فریشتەدا هەن چوار ئەسناف
هەڵژمێرراون لە زومڕەی ئەشراف
ئەووەڵ لەمانە فیرقەی «كرّوبينعربی»
لەبۆ تەعزیبی گشت موعەززەبین
دووهەم «روحانيعربی» مەئمووری ڕەحمەت
سێهەم «هەڵگری عەرشی عەزەمەت»
عەدەدیان چوارە لە نەشئەی دونیا
ئەگەیێن بە هەشت لە نەشئەی ئوخرا
فیرقەی چوارەم «مقرّبينعربی»ن
ساحێب مەقام و ساحێب تەمکینن
ئا لەم فریقەیە برای موجەڕڕەب
چوار مەلائیکەی والای موقەڕڕەب
شەخسی ئەووەڵیان ناوی «جوبرەئیل»
مەئمووری وەحیە و ئەمینی تەنزیل
دووهەم «میکائیل» مەئمووری ئەڕزاق
خۆشی و ناخۆشی لە هەموو ئافاق
سێهەم «عیزرائیل» مەئموورە لەسەر
کێشانی گیانی هەموو گیان لەبەر
چوارەم «ئیسرافیل» مەئمووری «صورعربی»ە
دائیم چاوەڕێی ئەمر و دەستوورە
سووریش شاخێکە بە نەسسی خەبەر
کونی وا تیا بەقەد گیان لەبەر
فوو ئەکا پیایا ئیسڕافیل دوو جار
بە فووی ئەووەڵجار ئەفەوتێ گیاندار
بە فووی دووهەمیان موکەللەف یەکسەر
زیندوو ئەبنەوە و ئەڕۆن بۆ مەحشەر
لاکین هەڵگری عەرشی بە تەمکین
چوار شەخسی مەشهوور بە موقەڕڕەبین
پاش نەفخەی ئەووەڵ ئەفەوتێن بە جەم
زیندوویش ئەبنەوە پێش نەفخەی دووهەم
عالەم لەو بەینا چۆڵو بەتاڵە
«بين النّفختينعربی» موددەی چل ساڵە