بابەتی١
فەسڵی ئەووەڵ لە باسی ڕوکنی ئەووەڵ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
744 مشاهده
فەسڵی ئەووەڵمان ڕوکنی ئەووەڵە
ئیمان بە خودای «عزّ و جلّعربی»ە
ئیمان بە خودا وایە بە تەحقیق
لە دڵتا ببێ باوەڕ و تەسدیق
بەمە کە خودا وجوودی حەقە
لە هەموو عەیبێ پاک و موتڵەقە
هەیەتی هەموو ئەوسافی کەمال
چ وەسفی جەلال، چ وەسفی جەمال
جەلالی «سَلبعربی»ە و جەمالی «ثبوتعربی»
سبووتی فیعلی و زاتییە مەزبووت
کونهی زاتی ئەو لە عام مەستوورە
ئەمما وجووهی غەیرە مەحسوورە