بابەتی٢
باسی جیننی بە موناسەبەی مەلائیکەوە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
834 مشاهده
بە موناسەبەی باسی فریشتە
باسی «جِنعربی» ئەکەم بۆ ڕێکی ڕشتە
«جیننی» لای عەرەب، «پەری» لای عەجەم
دروست کراون لە ئاگر سەرجەم
ماددەی لەتیفن ئەمما بە ئەشکاڵ
خۆیان دەرئەخەن بەپێی وەزع و حاڵ
بە وێنەی ئینسان نێر و مێدارن
ساغ و نەخۆش و نوستوو و بێدارن
گشت موکەللەفن بە فیعلی تاعەت
بە تەرکی کوفر و گوناح و بیدعەت
هەموو موتیع نین وەکوو فریشتە
موتیع و عاسین لەسەر دوو ڕشتە
شەیتان لە جیننە و هەموو شەیاتین
شەیتان مەشرەبن، سەرکێش و بێدین
بە جیننی سەرکێش کوردان ئەڵێن دێو
دێو بە وەسوەسە دڵ ئەکا پەشێو
نەفسی ئینسانیش عەدووی ئینسانە
بۆیە موتیعی ئەمری شەیتانە
پەنا بە خودای ڕەحیم و ڕەحمان
لە هەوای نەفس و لە ئەغوای شەیتان
مەلائیکە و جین بۆ ئەم عیبادە
نابینرێن مەگەر بە «خَرْق العادهعربی»
لەبۆ ئەنبیا و ئەولیای کیڕام
لەبەر تەبلیغ و تەربییەی ئەنام
ئەم قسە ڕاستە وەربگرە لە من
عالم نین بە غەیب مەلائیکە و جن
بە قەد ئەو قووە خودا پێی داون
لە کائیناتا ڕەفتار ئەتوانن
دە جین ناتوانێ بێ ئیزنی خودا
لە هیچ گیاندارێ زەرەرێ بدا
هەموو ئەسیری تەئسیری خودان
هەموو تەسخیری تەقدیری خودان
بەوێنەی ئینسان جیننیش بە عادەت
ئەبن بە سەبەب بۆ شەڕ و زەحمەت
بە ئیغوائات و بە ئیلقای خەیاڵ
لە پڕ و پووچ و ئەفکاری بەتاڵ
بۆ دەفعی ئەوە بە ئەمری خودا
لە نەزغەی جیننی «فاستَعِذ بِاللّهعربی»
بە دەئبی حەزرەت بە ویرد و ئەزکار
خۆت بپارێزە لە شەڕی ئەشرار
چونکی پێویستە بۆ ئەشیا ئەسباب
لەگەڵ تەوەککول بە خودای وەههاب