بابەتی١

دووهەم ڕوکنی «ثانی»یە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 3 خولەک  862 بینین
ڕوکنی دووهەمین تەسدیقە بە دڵ
بە مەلائیکەی مەعسوومی کامڵ
جیسمێ لەتیفن هەموو نوورانی
پاکن لە عەیب و نەقسی نەفسانی
نە مێن نە نێرن، نە پیاون نە ژن
کەسیان لێ نابێ و لە کەسیش نەبوون
یانێ مەخلووقن بە ئەمری خودا
بە «كُنْ فَيَكُونعەرەبی» «تَبارَكَ اللّهعەرەبی»
ئەتوانن خۆیان دەربخەن دائیم
بە هەر سوورەتێ پاک بێ و مولائیم
بەعزێ جار جیبریل بۆ لیقای حەزرەت
ئەبوو بە «دِحْيهعەرەبی» بە ڕەنگ و سوورەت
دیحیە پیاوێ بوو لە ئەهلی مەککە
سەر و قامەت ڕێک، بێگەرد و لەکە
***
دائیم موتیعن بۆ ئەمری خودا
هەموو مەعسوومن، بەری لە گونا
لە ئاسمانا نییە بستێ جێ
کە فریشتەیێ لەو جێدا نەبێ
***
یا لە ڕکووعان یا لە سجوودا
یا وان لە نووری فەیز و شهوودا
هەرچی مەخلووقە بۆ خودای ئەکبەر
فریشتەیەکی مەئموورە لەسەر
بە ئەمری خودای عەلیم و خەبیر
ئیدارەی ئەکا بە نەهجی تەقدیر
بەپێی وەزیفەی هێز و قووەتدار
باڵیان دوو دووە و سێ سێ یا چوار
یانێ عادەتی لەسەر ئەسبابە
ئەگەرنا خودا هەر خۆی حیسابە
هیچکەس نازانێ عەدەدیان ئیللا
زاتی عەلیمی خودای تەعالا
بەعزێ بۆ بەهەشت خەزێنەدارە
بەسەر ئەمانا «رضوانعەرەبی» سەردارە
نۆزدە تایفە یا نۆزدە نەفەر
بە دەستی «مالِكعەرەبی» مەئمووری سەقەر
کاتبی ئەعماڵ دوانن بۆ شەو
دوانیش بۆ ڕۆژ، ئاگادارن لەو
کاتبی چاکە، لە سەر شانی ڕاس
هی شەڕ لەلای چەپ بێخیلاف و باس
ئەووەڵ حاکمە، دووهەم مەحکوومە
ڕەحمی خودایی لەما مەعلوومە
مەئمووری سوئال «نَكيرعەرەبی» و «مُنكَرعەرەبی»
ئەپرسن باسی خوداو پێغەمبەر
بەعزێ مەئموورن بۆ عەزابی قەبر
جا ببڕێتەوە با بگاتە حەشر
لە فریشتەدا هەن چوار ئەسناف
هەڵژمێرراون لە زومڕەی ئەشراف
ئەووەڵ لەمانە فیرقەی «كرّوبينعەرەبی»
لەبۆ تەعزیبی گشت موعەززەبین
دووهەم «روحانيعەرەبی» مەئمووری ڕەحمەت
سێهەم «هەڵگری عەرشی عەزەمەت»
عەدەدیان چوارە لە نەشئەی دونیا
ئەگەیێن بە هەشت لە نەشئەی ئوخرا
فیرقەی چوارەم «مقرّبينعەرەبی»ن
ساحێب مەقام و ساحێب تەمکینن
ئا لەم فریقەیە برای موجەڕڕەب
چوار مەلائیکەی والای موقەڕڕەب
شەخسی ئەووەڵیان ناوی «جوبرەئیل»
مەئمووری وەحیە و ئەمینی تەنزیل
دووهەم «میکائیل» مەئمووری ئەڕزاق
خۆشی و ناخۆشی لە هەموو ئافاق
سێهەم «عیزرائیل» مەئموورە لەسەر
کێشانی گیانی هەموو گیان لەبەر
چوارەم «ئیسرافیل» مەئمووری «صورعەرەبی»ە
دائیم چاوەڕێی ئەمر و دەستوورە
سووریش شاخێکە بە نەسسی خەبەر
کونی وا تیا بەقەد گیان لەبەر
فوو ئەکا پیایا ئیسڕافیل دوو جار
بە فووی ئەووەڵجار ئەفەوتێ گیاندار
بە فووی دووهەمیان موکەللەف یەکسەر
زیندوو ئەبنەوە و ئەڕۆن بۆ مەحشەر
لاکین هەڵگری عەرشی بە تەمکین
چوار شەخسی مەشهوور بە موقەڕڕەبین
پاش نەفخەی ئەووەڵ ئەفەوتێن بە جەم
زیندوویش ئەبنەوە پێش نەفخەی دووهەم
عالەم لەو بەینا چۆڵو بەتاڵە
«بين النّفختينعەرەبی» موددەی چل ساڵە