سەروەری عالەم ئەلا ئەی مەتلەعی نووری خوا

بۆ پێغەمبەر
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 2 دقیقه  1478 مشاهده
سەروەری عالەم ئەلا ئەی مەتلەعی نووری خوا
سەیدی گشتی بەشەر سوڵتانی خێڵی ئەنبیا
شەهسواری لەیلەیی ئەسرا و سەرداری ئومەم
شافیعی جوملەی گونەهکاران لە دیوانی جەزا
واسیتەی نوتقی بەعیر و ئاهوو و زەب و درەخت
تائیری ئەوجی تەدەللا، شاهی بورجی قد دناعربی
ئەی کە سورمەی چاوی بازت کوحلی مازاغ البصرعربی
وەی کە میحرابی دوو ئەبرووت سوجدەگای ئەهلی سەما
کەوتە تەسبیحات لە دەستا زیخی سەحرا ئاشکرا
جەزعی نەخلە بۆ فیراقت هاتە هاوار و بوکا
تۆ بە ئیمای پەنجەیێکت قورسی بەدرت پارە کرد
ئەی وجوودت واسیتەی ئیجادی جوملەی ماسیوا
ئاگرت بەردایە خانەی دینی نەسرانی و یەهوود
ئەو دەقیقەی تۆ موخاتەب بووی بە سوورەی کاف ها
ئایەتی و الليلعربی لەسەر تەعریفی گێسووت هاتە خوار
باسی بێ میسلی جەمالی تۆیە سوورەی وَالضُحىٰعربی
شاهیدی بەرزی مەقامی تۆیە قورئانی عەزیم
هەر لە بای بسم اللهعربیوە تا ناسعربی و سورەی هل أتاعربی
هەر لە ئادەماعلام تا دەگاتە یوونساعلام و عیسااعلام و نووحاعلام
موژدەچی تەشریفی تۆ بوون ئەنبیایی مامضىٰعربی
سایەبانی سەر سەرت شەهباڵی شاهی جەبرەئیلاعلام
جاڕوویی بەر خاکی ڕێت کاکۆڵی چەند حۆری لەقا
واقیعەن تۆ خاتەمی پێغەمەران بوویت و وەلێ
ئەو دەمەی تۆ بووی نە ئادەم بوو نە باقی ئەنبیا
یا ڕەسوولەڵا دەخیلت بم، زەلیل و بێ کەسم
غەیری قاپی لوتفی تۆ دەستم لە هەر لایەک بڕا
شەرمەسار و خوار و عوسیان بار و بەدکارم وەلێ
دەست و پێم بەسراوە وا کەوتوومە بەر داوی بەڵا
نەفس و شەیتانی لەعینم وا بەسەرما زاڵمن
دەوریان داوم بە داییم میسلی شێر و ئەژدەها
موستەحەقی قەترەیەک ڕەحمم لە دەریای لوتفی تۆ
نابێ مەئیووسم بکەی ئەی شاهی با عەدل و سەفا
کەلبی دەرگای خۆتە شایقتخلص مولتەجی نابێ بە کەس
سا بە هاواریۆ وەرە قوربان ئەتۆ و زاتی خوا