بەندە عەبدێکی زەلیلم بێ دەس و بێ دەستەڵات
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
647 مشاهده
بەندە عەبدێکی زەلیلم بێ دەس و بێ دەستەڵات
بێ مەلاز و بێ کەسم خۆم خستە ژێر سایە وپەنات
ڕووم نییە چاوم هەڵێنم من لەبەر زۆری گونام
شەرم ئەکەم دەستم درێژ کەم بۆ تەمەننایەک لەلات
بیر و بڕوام وایە من جورمی گوناهباران هەموو
پەلکە پووشێکە بەرامبەر عەفوی زاتی بێ خودات
ڕەببی سا تۆ بی و جەلالی لایەزالی ئەقدەست
تۆ جەمالی بێ میسالی زاتی پاکی کیبریات
تۆ بی و ئەو تاقە مەحبووبەت لەبەر تەشریفی ئەو
ئافەریدەت کرد سماوات و زەمین و کائینات
سەروەری ئەولادی ئادەم فەخری کول هادی سبل
پێشەوایی مورسەلین و خەتمی گشتی ئەنبیات
بەر لە عالەم ئافەریدەت کرد لە نووری زاتی خۆت
هەڵبژاردەی خاسی باریتە لە بەینی ماسیوات
ئەو مەقاماتە بوڵندەی پێت کەرەم فەرموو هەمووی
خاسە بۆ زاتی محەممەد شافیعی ڕۆژی جەزات
بەشقی ئەو تاقانە بێ وێنەت بە ڕەحم و لوتفی خۆت
سا ببەخشە تۆ بە ڕەحمەت جورمی شاهۆتخلصی ڕوو سیات