لەگەڵ دراوسێ بەڕاستی براین

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  614 مشاهده
لەگەڵ دراوسێ بەڕاستی براین
چونکە نەتەوەی ئادەم و حەواین
لە قەدیمەوە هەموو پشتاوپشت
خۆشی و تاڵیمان وەک یەک بووە گشت
لەگەڵ ئەم و ئەو، باوک و برا بین
وەها پێویستە کە ماڵ جیا بین
ماڵی من بۆ تۆ، تۆ بۆ من نابێ
ئەگەر هاتوو بوویش، خۆشی تیا نابێ
شەریکی خەڵقی، هەر خەریکییە
نەتیجەی ئاخر هەر تەریکییە
یەک بین چاکترە، نەوەک بە ناکاو
دوژمن بمانکات بە پۆڕی خوراو