ڕووم لە قاپی تۆیە ڕەببی وام لەبەر دیوانتا

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  407 مشاهده
ڕووم لە قاپی تۆیە ڕەببی وام لەبەر دیوانتا
کەوتوم وەک سەگ لە سایەی سێبەری قورئانتا
تۆ پەناهی بێ پەناهانیت و بەندەی ڕووسیات،
غەیری تۆ نیمە پەناهێ من لەژێر ئاسمانتا
سەد کە نامەی کردەوەم ڕەشتر لە ڕووی خۆمە بەڵام
سەهلە شۆرینی لە دەریای بێ پەیی ئیحسانتا
باوەڕم وایە بە نەسسی ئایەتی لا تقنطوتعربی
موئمینان نابێ موعەززەب بن لە ناو زیندانتا
تۆ کە فەرمووتە ئەبخشم گشت گوناهی موئمینین
بەندە چۆن بێ بەش ئەفرموورێم لەناو غوفرانتا
گەر ببەخشی جورمی شاهۆتخلص هیچی کەم نابێتەوە
بەحری ڕەحمی بێ پەی و ئەلتافی بێ پایانتا