ڕووم لە قاپی تۆیە ڕەببی وام لەبەر دیوانتا

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  608 بینین
ڕووم لە قاپی تۆیە ڕەببی وام لەبەر دیوانتا
کەوتوم وەک سەگ لە سایەی سێبەری قورئانتا
تۆ پەناهی بێ پەناهانیت و بەندەی ڕووسیات،
غەیری تۆ نیمە پەناهێ من لەژێر ئاسمانتا
سەد کە نامەی کردەوەم ڕەشتر لە ڕووی خۆمە بەڵام
سەهلە شۆرینی لە دەریای بێ پەیی ئیحسانتا
باوەڕم وایە بە نەسسی ئایەتی لا تقنطوتعەرەبی
موئمینان نابێ موعەززەب بن لە ناو زیندانتا
تۆ کە فەرمووتە ئەبخشم گشت گوناهی موئمینین
بەندە چۆن بێ بەش ئەفرموورێم لەناو غوفرانتا
گەر ببەخشی جورمی شاهۆناسناوی ئەدەبی هیچی کەم نابێتەوە
بەحری ڕەحمی بێ پەی و ئەلتافی بێ پایانتا