سەروەری عالەم ئەلا ئەی مەتلەعی نووری خوا
بۆ پێغەمبەر
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
2 خولەک
1520 بینین
سەروەری عالەم ئەلا ئەی مەتلەعی نووری خوا
سەیدی گشتی بەشەر سوڵتانی خێڵی ئەنبیا
شەهسواری لەیلەیی ئەسرا و سەرداری ئومەم
شافیعی جوملەی گونەهکاران لە دیوانی جەزا
واسیتەی نوتقی بەعیر و ئاهوو و زەب و درەخت
تائیری ئەوجی تەدەللا، شاهی بورجی قد دناعەرەبی
ئەی کە سورمەی چاوی بازت کوحلی مازاغ البصرعەرەبی
وەی کە میحرابی دوو ئەبرووت سوجدەگای ئەهلی سەما
کەوتە تەسبیحات لە دەستا زیخی سەحرا ئاشکرا
جەزعی نەخلە بۆ فیراقت هاتە هاوار و بوکا
تۆ بە ئیمای پەنجەیێکت قورسی بەدرت پارە کرد
ئەی وجوودت واسیتەی ئیجادی جوملەی ماسیوا
ئاگرت بەردایە خانەی دینی نەسرانی و یەهوود
ئەو دەقیقەی تۆ موخاتەب بووی بە سوورەی کاف ها
ئایەتی و الليلعەرەبی لەسەر تەعریفی گێسووت هاتە خوار
باسی بێ میسلی جەمالی تۆیە سوورەی وَالضُحىٰعەرەبی
شاهیدی بەرزی مەقامی تۆیە قورئانی عەزیم
هەر لە بای بسم اللهعەرەبیوە تا ناسعەرەبی و سورەی هل أتاعەرەبی
هەر لە ئادەمناوی تایبەت تا دەگاتە یوونسناوی تایبەت و عیساناوی تایبەت و نووحناوی تایبەت
موژدەچی تەشریفی تۆ بوون ئەنبیایی مامضىٰعەرەبی
سایەبانی سەر سەرت شەهباڵی شاهی جەبرەئیلناوی تایبەت
جاڕوویی بەر خاکی ڕێت کاکۆڵی چەند حۆری لەقا
واقیعەن تۆ خاتەمی پێغەمەران بوویت و وەلێ
ئەو دەمەی تۆ بووی نە ئادەم بوو نە باقی ئەنبیا
یا ڕەسوولەڵا دەخیلت بم، زەلیل و بێ کەسم
غەیری قاپی لوتفی تۆ دەستم لە هەر لایەک بڕا
شەرمەسار و خوار و عوسیان بار و بەدکارم وەلێ
دەست و پێم بەسراوە وا کەوتوومە بەر داوی بەڵا
نەفس و شەیتانی لەعینم وا بەسەرما زاڵمن
دەوریان داوم بە داییم میسلی شێر و ئەژدەها
موستەحەقی قەترەیەک ڕەحمم لە دەریای لوتفی تۆ
نابێ مەئیووسم بکەی ئەی شاهی با عەدل و سەفا
کەلبی دەرگای خۆتە شایقناسناوی ئەدەبی مولتەجی نابێ بە کەس
سا بە هاواریۆ وەرە قوربان ئەتۆ و زاتی خوا