تەیموور لە حەوسەد و نەوەدا بوو وەکوو شەهێن
پەیدابوونی دونیاگری بەناوبانگ ئەمیر تەیمووری گوورگان و هجووم کردنی بۆ هیند و ئێران و عیراق و کوردستان
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
5 دقیقه
1108 مشاهده
تەیمووراعلام لە حەوسەد و نەوەدا بوو، وەکوو شەهێن
ڕووی کردە هەر وڵاتێ هەموو بوو بەحری خوێن
هەر جێیێ چوو، نە شا نە ئەمیری نەهێشتەوە
ئەفغاناعلام و بەڵخاعلام و هینداعلامی بە یەکجاری ماشتەوە
تەنها لە شاری دەلهیاعلام لە کەللە نەوەد هەزار
میل و مناریێکی دروست کرد بە یادگار
شاهی ئێراناعلام و فارس، ئەتابوکاعلام موزەففەری
جێگە و پەنای نەمایەوە ڕای کرد و دەرپەڕی
هەرچی هەبوو لە تۆوی شەهانی ئەتابوکاناعلام
باکۆ کران بە نێر و مێیەوە بەبێ ئەمان
ئێراناعلامی کرد بە مەزبەحە شیرازاعلام و ئیسفەهاناعلام
زیڕووحی دەرنەچوو بە ئیتاعەت و بە ئەلئەمان
کاتێ کە ئیستیلای هەموو ئێراناعلام بڕایەوە
بۆ نیشتمانی کورد و عێراقاعلام ئاوڕی دایەوە
ئێراناعلامی دایە دەستی عومەر شێخ موعیززەدیناعلام
فرزەندی پڕ حەماسەت و شەهزادەی ئەمین
ئەمجاکوو هاتە خوارەوە گەییە سنووری کورد
دانشتنێکی جەنگی دروست کرد بە دەستوبرد
بڕیاری دا لە پێشەوە، کوردن هەموو دلێر
گورجن وەکوو پڵنگ و دڕوندەن میسالی شێر
وریا بڕۆنە پێشەوە تا دیجلەاعلام و فوڕاتاعلام
ئیتر موتیعی ئێمەیە ئەقوامی گشت وەڵات
کوردی دلێر بە گورجی و چالاکی کەوتە شاخ
ئەم لەشکەرەی لە ڕاست و چەپ خستە ئاخ و داخ
کوردی کرنداعلام و دینەوەراعلام و قەسراعلام و خانەقیناعلام
وەک شێری بێشە کەوتنە جەنگی حەیات و ژین
سەرکردەیەکی هێشتەوە بۆ جەنگی قەومی کورد
خۆی و سوپاهی کەوتنە ڕێگا بە دەستوبرد
کاتێ گەییشتە باقووبەاعلام، ئەحمەد جەلائیریاعلام
سوڵتەی نەما بە دەستەوە ڕای کرد و دەرپەڕی
تەیمووراعلام بە خۆی و لەشکری خوێنڕێژ و سەختەوە
ساتێ نەوێسا تا چووە ناو پایتەختەوە
هەرچی هەبوو لە کوشتن و تاڵان و خوێن مژین
نوێی کردەوە دووبارە هۆلاکۆی دووەمیناعلام
بەغدامکانی نەهێشت لە دیجلەاعلاموە ڕووی کردە نەینەوااعلام
تکریتاعلامی کرد بە مەزبەحە، زیڕووحی لێ نەما
بۆ نیشتمانی گەورەی کورد کەوتە سەر خەیاڵ
ئەمجا لە شاری موسڵاعلامەوە ڕووی کرد بەرەو شیماڵ
بۆ مەنعی خوێن ڕژاندن و کرداری ناڕەوای
شاهانی کورد بە هەدیەوە هەڵسان و چوونە لای
ئاشتی سەری نەگرت و نەتیجە گەیشتە شەڕ
لافاوی خوێن لە هەر دوو تەرەف، گەییە دەشت و دەر
سوڵتانی تورکیا بە سوپاهێکی بی شومار
ڕووی کردە ئێمە بە شەڕ و مەیدانی کارزار
پەیغامی دا بە والیی ئێران موعیززەدیناعلام
دوژمن عەنوود و پڕ چەکە، جێی قایمە و مەتین
بۆ یاریدەم بە لەشکرەوە بێیرە خوارەوە
دوژمن دڕندەیە بە چەکی پڕ لە نارەوە
والیی موعیز بە ئەمری پدەر کەوتە ئیش و کار
کۆی کردەوە سوپاهی عیباڕەت لە بیست هەزار
وەقفەی نەکرد سەعاتێ هەتا دەشتی شارەزوور
پاشبار و خاروباری هەموو مایەوە لە دوور
ئازووقە و زەخیرەی لەشکر بڕایەوە
برسێتی کەوتە لەشکر و تیپی سوپایەوە
دیهاتی ئەو بنارە، هەموو ڕۆیە شاخەوە
لەم هێرشی کوتوپڕە کەوتە قەراخەوە
خورماڵاعلام هەتاکوو زەڵماعلامی بەناوبانگ قەڵایێ بوو
جێگەی ئەمیری ئەردەلاعلام و خاوەن سوپایێ بوو
ئەم میرە کێ بوو؟ زاتی حەسەن بێگی ئەردەڵاناعلام
دائیم عەدوی شەهانی جەلایراعلام بە بێ ئەمان
شەهزادە کەوتە هەڵپەوە بۆ نانی لەشکری
بۆ ئەم قەڵای حەسەن بەگە دوو چاوی تێ بڕی
سەرلەشکرێکی ناردە قەڵا سەرکەش و بەشۆر
تا گەنم و جۆ بسێنێ بە خوایش بێ یا بە زۆر
سەردار، گەهێ بە زۆر و گەهێ پول بە دەستەوە
هەرچەندی کرد مەنێکی زەخیرە نەبەستەوە
خان، جوابی هەر یەکێ بوو کە نیمانە خاروبار
ئایا مەنێ، لە گەنم و لە جۆ، یاخۆ سەد تەغار
سەرداری لەشکر ئەم خەبەرەی ناردە لای ئەمیر
دەس ناکەوێ زەخیرە بە پول و بە زەبری تیر
بۆ زاد و بۆ زەخیرەی جەیشی بە دەستوبرد
شەهزادە خۆی بە لەشکرەوە ڕووی لە قەلعە کرد
گەییە قەڵاوە دەوری گرت دەستی کرد بە شەڕ
ئەمما چ جەنگ و شۆڕشێ نەیدیوە قەت بەشەر
خان سوپای لە دەوری حەساری قەڵایەوە
تیر و کەمان بە دەستەوە جوابی ئەدایەوە
ڕۆژێ کە شەڕ گەرم بوو ئەمیرزادە کەوتە گیر
ژینی بەسەر چوو جەرگ و دڵی کون کرا بە تیر
سەردارەکانی کەوتنە یەئس و تەلاشەوە
بڕیار درا بە دزیەوە بکشێنە پاشەوە
خەرگاهـ و خێمە گشتی بە جێما گەڕانەوە
تەنها بە دەستی ڕۆڵەی ساحیبقڕاناعلامەوە
ئەم لەشکرە نەوێستا هەتا شاری ئیسفەهاناعلام
ئەمجا خەبەر درا بە شەهەنشاهی گوورگاناعلام
پاش ئەم فیرارە، خان لە قەڵا و حەسارەوە
بۆ خێمەگاهی دوژمنەکەی هاتە خوارەوە
تاڵانی گرت لە خێوەت و چادر لە فەڕش و ماڵ
تەقسیمی کرد بە لەشکری خۆیا بە قەدری حاڵ
دونیاگرێکی هەر وەکوو تەیمووری گوروگاناعلام
گاڵەی ئەکرد بە تاج و بە تەختی شەهەنشاهان
هیچ شاهـ و هیچ ئەمیرێ وەکوو نێرە میری کورد
فرزندێکی نەکوشت و دڵ و جەرگی کون نەکرد
هەر فاتیحێ کە هاتۆتە ئەم خاکە پاکەوە
تێپەڕ بووە بە لاشەی زۆر و بە لاکەوە
پاش ئەم هەرایە زەبری زلی دا لە قەومی کورد
بەدناوی و خراپە نەبێ هیچی کەی نەبرد