تەیموور لە حەوسەد و نەوەدا بوو وەکوو شەهێن
پەیدابوونی دونیاگری بەناوبانگ ئەمیر تەیمووری گوورگان و هجووم کردنی بۆ هیند و ئێران و عیراق و کوردستان
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
5 خولەک
1070 بینین
تەیموورناوی تایبەت لە حەوسەد و نەوەدا بوو، وەکوو شەهێن
ڕووی کردە هەر وڵاتێ هەموو بوو بەحری خوێن
هەر جێیێ چوو، نە شا نە ئەمیری نەهێشتەوە
ئەفغانناوی تایبەت و بەڵخناوی تایبەت و هیندناوی تایبەتی بە یەکجاری ماشتەوە
تەنها لە شاری دەلهیناوی تایبەت لە کەللە نەوەد هەزار
میل و مناریێکی دروست کرد بە یادگار
شاهی ئێرانناوی تایبەت و فارس، ئەتابوکناوی تایبەت موزەففەری
جێگە و پەنای نەمایەوە ڕای کرد و دەرپەڕی
هەرچی هەبوو لە تۆوی شەهانی ئەتابوکانناوی تایبەت
باکۆ کران بە نێر و مێیەوە بەبێ ئەمان
ئێرانناوی تایبەتی کرد بە مەزبەحە شیرازناوی تایبەت و ئیسفەهانناوی تایبەت
زیڕووحی دەرنەچوو بە ئیتاعەت و بە ئەلئەمان
کاتێ کە ئیستیلای هەموو ئێرانناوی تایبەت بڕایەوە
بۆ نیشتمانی کورد و عێراقناوی تایبەت ئاوڕی دایەوە
ئێرانناوی تایبەتی دایە دەستی عومەر شێخ موعیززەدینناوی تایبەت
فرزەندی پڕ حەماسەت و شەهزادەی ئەمین
ئەمجاکوو هاتە خوارەوە گەییە سنووری کورد
دانشتنێکی جەنگی دروست کرد بە دەستوبرد
بڕیاری دا لە پێشەوە، کوردن هەموو دلێر
گورجن وەکوو پڵنگ و دڕوندەن میسالی شێر
وریا بڕۆنە پێشەوە تا دیجلەناوی تایبەت و فوڕاتناوی تایبەت
ئیتر موتیعی ئێمەیە ئەقوامی گشت وەڵات
کوردی دلێر بە گورجی و چالاکی کەوتە شاخ
ئەم لەشکەرەی لە ڕاست و چەپ خستە ئاخ و داخ
کوردی کرندناوی تایبەت و دینەوەرناوی تایبەت و قەسرناوی تایبەت و خانەقینناوی تایبەت
وەک شێری بێشە کەوتنە جەنگی حەیات و ژین
سەرکردەیەکی هێشتەوە بۆ جەنگی قەومی کورد
خۆی و سوپاهی کەوتنە ڕێگا بە دەستوبرد
کاتێ گەییشتە باقووبەناوی تایبەت، ئەحمەد جەلائیریناوی تایبەت
سوڵتەی نەما بە دەستەوە ڕای کرد و دەرپەڕی
تەیموورناوی تایبەت بە خۆی و لەشکری خوێنڕێژ و سەختەوە
ساتێ نەوێسا تا چووە ناو پایتەختەوە
هەرچی هەبوو لە کوشتن و تاڵان و خوێن مژین
نوێی کردەوە دووبارە هۆلاکۆی دووەمینناوی تایبەت
بەغداشوێنی نەهێشت لە دیجلەناوی تایبەتوە ڕووی کردە نەینەواناوی تایبەت
تکریتناوی تایبەتی کرد بە مەزبەحە، زیڕووحی لێ نەما
بۆ نیشتمانی گەورەی کورد کەوتە سەر خەیاڵ
ئەمجا لە شاری موسڵناوی تایبەتەوە ڕووی کرد بەرەو شیماڵ
بۆ مەنعی خوێن ڕژاندن و کرداری ناڕەوای
شاهانی کورد بە هەدیەوە هەڵسان و چوونە لای
ئاشتی سەری نەگرت و نەتیجە گەیشتە شەڕ
لافاوی خوێن لە هەر دوو تەرەف، گەییە دەشت و دەر
سوڵتانی تورکیا بە سوپاهێکی بی شومار
ڕووی کردە ئێمە بە شەڕ و مەیدانی کارزار
پەیغامی دا بە والیی ئێران موعیززەدینناوی تایبەت
دوژمن عەنوود و پڕ چەکە، جێی قایمە و مەتین
بۆ یاریدەم بە لەشکرەوە بێیرە خوارەوە
دوژمن دڕندەیە بە چەکی پڕ لە نارەوە
والیی موعیز بە ئەمری پدەر کەوتە ئیش و کار
کۆی کردەوە سوپاهی عیباڕەت لە بیست هەزار
وەقفەی نەکرد سەعاتێ هەتا دەشتی شارەزوور
پاشبار و خاروباری هەموو مایەوە لە دوور
ئازووقە و زەخیرەی لەشکر بڕایەوە
برسێتی کەوتە لەشکر و تیپی سوپایەوە
دیهاتی ئەو بنارە، هەموو ڕۆیە شاخەوە
لەم هێرشی کوتوپڕە کەوتە قەراخەوە
خورماڵناوی تایبەت هەتاکوو زەڵمناوی تایبەتی بەناوبانگ قەڵایێ بوو
جێگەی ئەمیری ئەردەلناوی تایبەت و خاوەن سوپایێ بوو
ئەم میرە کێ بوو؟ زاتی حەسەن بێگی ئەردەڵانناوی تایبەت
دائیم عەدوی شەهانی جەلایرناوی تایبەت بە بێ ئەمان
شەهزادە کەوتە هەڵپەوە بۆ نانی لەشکری
بۆ ئەم قەڵای حەسەن بەگە دوو چاوی تێ بڕی
سەرلەشکرێکی ناردە قەڵا سەرکەش و بەشۆر
تا گەنم و جۆ بسێنێ بە خوایش بێ یا بە زۆر
سەردار، گەهێ بە زۆر و گەهێ پول بە دەستەوە
هەرچەندی کرد مەنێکی زەخیرە نەبەستەوە
خان، جوابی هەر یەکێ بوو کە نیمانە خاروبار
ئایا مەنێ، لە گەنم و لە جۆ، یاخۆ سەد تەغار
سەرداری لەشکر ئەم خەبەرەی ناردە لای ئەمیر
دەس ناکەوێ زەخیرە بە پول و بە زەبری تیر
بۆ زاد و بۆ زەخیرەی جەیشی بە دەستوبرد
شەهزادە خۆی بە لەشکرەوە ڕووی لە قەلعە کرد
گەییە قەڵاوە دەوری گرت دەستی کرد بە شەڕ
ئەمما چ جەنگ و شۆڕشێ نەیدیوە قەت بەشەر
خان سوپای لە دەوری حەساری قەڵایەوە
تیر و کەمان بە دەستەوە جوابی ئەدایەوە
ڕۆژێ کە شەڕ گەرم بوو ئەمیرزادە کەوتە گیر
ژینی بەسەر چوو جەرگ و دڵی کون کرا بە تیر
سەردارەکانی کەوتنە یەئس و تەلاشەوە
بڕیار درا بە دزیەوە بکشێنە پاشەوە
خەرگاهـ و خێمە گشتی بە جێما گەڕانەوە
تەنها بە دەستی ڕۆڵەی ساحیبقڕانناوی تایبەتەوە
ئەم لەشکرە نەوێستا هەتا شاری ئیسفەهانناوی تایبەت
ئەمجا خەبەر درا بە شەهەنشاهی گوورگانناوی تایبەت
پاش ئەم فیرارە، خان لە قەڵا و حەسارەوە
بۆ خێمەگاهی دوژمنەکەی هاتە خوارەوە
تاڵانی گرت لە خێوەت و چادر لە فەڕش و ماڵ
تەقسیمی کرد بە لەشکری خۆیا بە قەدری حاڵ
دونیاگرێکی هەر وەکوو تەیمووری گوروگانناوی تایبەت
گاڵەی ئەکرد بە تاج و بە تەختی شەهەنشاهان
هیچ شاهـ و هیچ ئەمیرێ وەکوو نێرە میری کورد
فرزندێکی نەکوشت و دڵ و جەرگی کون نەکرد
هەر فاتیحێ کە هاتۆتە ئەم خاکە پاکەوە
تێپەڕ بووە بە لاشەی زۆر و بە لاکەوە
پاش ئەم هەرایە زەبری زلی دا لە قەومی کورد
بەدناوی و خراپە نەبێ هیچی کەی نەبرد