تاریخی هیجری پاش سەد و چل بوو لە یەک هەزار
پەیدابوونی نادرشای ئەفشاری لە ئێران و پەلاماردانی بۆ ئەفغان و هیندوستان و عێراق و کوردستان، هوجوومی بۆ عێراق ساڵی ١١٥٦-١١٤٦ی کۆچی
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
2 خولەک
1119 بینین
تاریخی هیجری پاش سەد و چل بوو لە یەک هەزار
شاهێکی گەورە هاتەوە مەیدانی کارزار
نادرناوی تایبەت شەهێ بوو، وێنەی تەیموورناوی تایبەت بە شۆر و شەڕ
بۆ فاتیحی هەوایەکی زۆر بەرزی کەوتە سەر
ئەفغانناوی تایبەتی گرت بە کابولناوی تایبەتەوە و قەندەهارناوی تایبەت
شاهی لە تەخت و بەختەوە هێنایە خوار
ئەمجار بەرەو جنووب چووە هیندوستانناوی تایبەتەوە
شاهی ئەوێشی خستە فوغان و ئەمانەوە
پاش ئەم فتووحە، کەوتە خەیاڵی عێراقناوی تایبەتەوە
سوڵتانی تورکی خستەوە فیکر و مەراقەوە
ناردیە قەڵای زەهاوەوە، جەیشێکی پێشدار
مەوجوودی ئەم سوپایە عیبارەت، لە بیست هەزار
میری «بەبەناوی تایبەت» کە هاتنی پێشداری بیستەوە
فەرمانی دا بە لەشکری خۆیا کە سەر ڕەوە
ڕۆی بە خۆی و لەشکرەوە تا نزیک زەهاوناوی تایبەت
خۆی دا بە جەیشی نادریا هەر بە شەو لە ناو
ئەم پێشدارە، دوو بەشی کوژرا و ئەوی تری
ڕێگە فیراری گرتە بەر و ڕۆیی و دەرپەڕی
تاڵانی زۆر لە خێوەت و حەیوان و خاروبار
تەقسیم کرا بە لەشکریانا بەپێی سوار
دەستی وەشاند سەلیم و بە مەردی گەڕایەوە
دواڕۆژ و ترسی شاهی نەهێنایە کایەوە
وەختێ کە نادر ئەم خەبەرەی بیست بە قەهرەوە
کەوتە خەیاڵی مازیی و تاریخی دەهرەوە
زانی: کە قەومی کورد هەموو ئازان و دەسوەشێن
بۆ فاتیحان لە کۆنەوە سەددی سەدیدی ڕێن
گەرچی شەهێ بوو بەوێنەی تەیموورناوی تایبەت بە دار و گیر
دەوری هۆلاکۆناوی تایبەت ڕۆڵەی تەیموورناوی تایبەتی کەوتە بیر
ئەمجا بە نەرمی قاقەزی نووسی لە پێشەو
لەو پێشدارە بورد، بە دڵی پڕ لە ئێشەوە
ڕێکەوت لەگەڵ ئەمیری بەبەناوی تایبەت کوردی کردە خۆ
ئەمجا ئەمین بوو، خۆی و سوپاهی لە هاتوچۆ