تاریخی هیجری پاش سەد و چل بوو لە یەک هەزار

پەیدابوونی نادرشای ئەفشاری لە ئێران و پەلاماردانی بۆ ئەفغان و هیندوستان و عێراق و کوردستان، هوجوومی بۆ عێراق ساڵی ١١٥٦-١١٤٦ی کۆچی
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 2 دقیقه  1143 مشاهده
تاریخی هیجری پاش سەد و چل بوو لە یەک هەزار
شاهێکی گەورە هاتەوە مەیدانی کارزار
نادراعلام شەهێ بوو، وێنەی تەیمووراعلام بە شۆر و شەڕ
بۆ فاتیحی هەوایەکی زۆر بەرزی کەوتە سەر
ئەفغاناعلامی گرت بە کابولاعلامەوە و قەندەهاراعلام
شاهی لە تەخت و بەختەوە هێنایە خوار
ئەمجار بەرەو جنووب چووە هیندوستاناعلامەوە
شاهی ئەوێشی خستە فوغان و ئەمانەوە
پاش ئەم فتووحە، کەوتە خەیاڵی عێراقاعلامەوە
سوڵتانی تورکی خستەوە فیکر و مەراقەوە
ناردیە قەڵای زەهاوەوە، جەیشێکی پێشدار
مەوجوودی ئەم سوپایە عیبارەت، لە بیست هەزار
میری «بەبەاعلام» کە هاتنی پێشداری بیستەوە
فەرمانی دا بە لەشکری خۆیا کە سەر ڕەوە
ڕۆی بە خۆی و لەشکرەوە تا نزیک زەهاواعلام
خۆی دا بە جەیشی نادریا هەر بە شەو لە ناو
ئەم پێشدارە، دوو بەشی کوژرا و ئەوی تری
ڕێگە فیراری گرتە بەر و ڕۆیی و دەرپەڕی
تاڵانی زۆر لە خێوەت و حەیوان و خاروبار
تەقسیم کرا بە لەشکریانا بەپێی سوار
دەستی وەشاند سەلیم و بە مەردی گەڕایەوە
دواڕۆژ و ترسی شاهی نەهێنایە کایەوە
وەختێ کە نادر ئەم خەبەرەی بیست بە قەهرەوە
کەوتە خەیاڵی مازیی و تاریخی دەهرەوە
زانی: کە قەومی کورد هەموو ئازان و دەسوەشێن
بۆ فاتیحان لە کۆنەوە سەددی سەدیدی ڕێن
گەرچی شەهێ بوو بەوێنەی تەیمووراعلام بە دار و گیر
دەوری هۆلاکۆاعلام ڕۆڵەی تەیمووراعلامی کەوتە بیر
ئەمجا بە نەرمی قاقەزی نووسی لە پێشەو
لەو پێشدارە بورد، بە دڵی پڕ لە ئێشەوە
ڕێکەوت لەگەڵ ئەمیری بەبەاعلام کوردی کردە خۆ
ئەمجا ئەمین بوو، خۆی و سوپاهی لە هاتوچۆ