قەومی کورد کەوتۆتە ژێر سێ باری ئیستسمارەوە

لە ساڵی ١٩٣٠ میلادی پیاوە بەنرخەکان و قەومیەت پەرەستەکانی عیراق بۆ موعاهەدەی عیراق و بەریتانیا و موعاهەدەی نەوتی عیراقی بە چەشنێ کە ئیستعمار ئەیەوێ، موعاریز بوون سیاسەتی بەریتانیا لە نەزانی قەومی کورد شارەزا بوو، کوردی عیراقی تەفرە دا و کردنی بە ئالەتی دروست بوونی ئەم موعاهەدەیە موافیقی پێویستی خۆی لەم خسووسەوە ئەم دەستە بەستە نووسراوە.
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 3 دقیقه  1238 مشاهده
قەومی کورد کەوتۆتە ژێر سێ باری ئیستسمارەوە
سیاسەتی ئینگلیزاعلام و حوکمی ---متن نامشخص غەددارەوە
زوڵم و زۆری شێخ و ئاغای نۆکەری ئەغیارەوە
چۆن ئەژی ئەم کۆمەڵە مەزڵوومە بەم سێ بارەوە
لەم شەوی تاریکەدا ڕووناکی ئاساری نییە
غيرة اللەعربیێ نەبێ ئەم قەومە ڕزگاری نییە
سیاسەتی ئینگلیزاعلام گرێی پەیمانی نەوتی هاتە بەر
قەومی کوردی تەفرە دا کردی بە پێشدار و سوپەر
هانی دان ئەی قەومی پاشکەوتووی لە عالەم بێخەبەر
ئینتخاب و وێنە ناردن بۆ عیراقاعلام جورمە زەرەر
ئیمڕۆ پێویستە کە داوای خۆ بە خۆیی گەل بکەن
تا لە جەلەسەی دوڵەتانا ئەم گرێیە حەل بکەن
ئەو کەسانەی باوەڕی بوو بەم درۆ و هەڵبەستەیە
کەوتنە هاواری دەرمان بۆ دەوای ئەم خەستەیە
میللەتی کوردی نەبەز بۆ دیل و زنجیر بەستەیە
ژینی سەربەستی ئەوێ وەک قەومی تر ئەم هەستەیە
داد و هاوار زۆر کرا بۆ ئەمن و بۆ عوسبەی ئومەم
پرسیارێ دەرنەچوو لەم کۆمەڵانە زۆر و کەم
نۆسەد و سی ڕۆژی شەش ڕەش بوو لە ئەیلوولی بەناو
ڕەمزیاعلام و تۆفیق قەزازاعلام دایانە گرمەی غار و تاو
خەڵقیان هێنا نەزان و بێ وەج و تەفرە دراو
بەردە بارانی سەرایان کرد بەپێی تەرتیب کراو
ئینتیخابی وێنە ناکەین بۆ عیراقاعلامی ڕەنجەڕۆ
بەسیە ئیتر تێ ئەکۆشین بۆ ژیانی خۆ بە خۆ
حوکمەت ئەمری دا بە لەشکر فەوجی ڕەشاش کەوتە ڕێ
خۆی کوتایە ناو سەراوە وەزعی وەرگرت دەس بەجێ
کەوتە دەسڕێژ بۆ نەزان و بێ وەجی بێ دەست و پێ
مەلحەمەی کوبڕای لە بەر دەرگای سەرا هێنایە جێ
هێرشی خوێنی شەهیدان هەر وەکوو لافاوی شەڕ
لاشە و جەرگ و دڵی کوژراوەکانی دایە بەر
گاڵی شێخ مەحمووداعلامی دا هەڵسە لە دێی پیرانەوە
تۆڵەی ئەم کوشتاری کوردە بێنەرە مەیدانەوە
شێخ بە گورجی خۆی و هێزی کەوتەوە جەوڵانەوە
چەند نەواحی و دێیەکی هێنایە ژێر فەرمانەوە
گەییە ئاو باریکی کەرکووکمکان خۆی و هێزی کەوتە داو
هەڵمەتی دانی بە مەردی خەتی لەت کرد شەو لە ناو
جەهلی کوردی کرد بە ئالەت شۆڕشی پێ نایەوە
بەر سەرا خوێنی لە ئاوباریک شەپۆلی دایەوە
ئەمجا پەیمانی عیراق و نەوتی خستە کایەوە
ئەم دوو پەیمانە بە خوێنی قەومی کورد نووسرایەوە
خوێنی کوردی پێ ڕژاند و عارەبی پێ بەستەوە
مونتەهای ئامانجی بەم پەیمانە خستە دەستەوە
شێخ و ئاغا هەریەکە گۆڤاری نەوباوەی هەیە
بۆ هەموو کاتێ لە خزمەت ساحیبا مادەی هەیە
تەسوییەی دێهات و لەزمەی نەهر و سەرچاوەی هەیە
لای فەلا و مسکین و ڕەنجبەر سەد خوڕ و خادەی هەیە
سێ چیا بابەتخلص بە جارێ وا بە شانی کوردەوە
تێک ئەچێ ڕۆژێ بە دەستی قارەمانی کوردەوە