قەومی کورد کەوتۆتە ژێر سێ باری ئیستسمارەوە

لە ساڵی ١٩٣٠ میلادی پیاوە بەنرخەکان و قەومیەت پەرەستەکانی عیراق بۆ موعاهەدەی عیراق و بەریتانیا و موعاهەدەی نەوتی عیراقی بە چەشنێ کە ئیستعمار ئەیەوێ، موعاریز بوون سیاسەتی بەریتانیا لە نەزانی قەومی کورد شارەزا بوو، کوردی عیراقی تەفرە دا و کردنی بە ئالەتی دروست بوونی ئەم موعاهەدەیە موافیقی پێویستی خۆی لەم خسووسەوە ئەم دەستە بەستە نووسراوە.
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 3 خولەک  1194 بینین
قەومی کورد کەوتۆتە ژێر سێ باری ئیستسمارەوە
سیاسەتی ئینگلیزناوی تایبەت و حوکمی ---دەقی نائاشکرا غەددارەوە
زوڵم و زۆری شێخ و ئاغای نۆکەری ئەغیارەوە
چۆن ئەژی ئەم کۆمەڵە مەزڵوومە بەم سێ بارەوە
لەم شەوی تاریکەدا ڕووناکی ئاساری نییە
غيرة اللەعەرەبیێ نەبێ ئەم قەومە ڕزگاری نییە
سیاسەتی ئینگلیزناوی تایبەت گرێی پەیمانی نەوتی هاتە بەر
قەومی کوردی تەفرە دا کردی بە پێشدار و سوپەر
هانی دان ئەی قەومی پاشکەوتووی لە عالەم بێخەبەر
ئینتخاب و وێنە ناردن بۆ عیراقناوی تایبەت جورمە زەرەر
ئیمڕۆ پێویستە کە داوای خۆ بە خۆیی گەل بکەن
تا لە جەلەسەی دوڵەتانا ئەم گرێیە حەل بکەن
ئەو کەسانەی باوەڕی بوو بەم درۆ و هەڵبەستەیە
کەوتنە هاواری دەرمان بۆ دەوای ئەم خەستەیە
میللەتی کوردی نەبەز بۆ دیل و زنجیر بەستەیە
ژینی سەربەستی ئەوێ وەک قەومی تر ئەم هەستەیە
داد و هاوار زۆر کرا بۆ ئەمن و بۆ عوسبەی ئومەم
پرسیارێ دەرنەچوو لەم کۆمەڵانە زۆر و کەم
نۆسەد و سی ڕۆژی شەش ڕەش بوو لە ئەیلوولی بەناو
ڕەمزیناوی تایبەت و تۆفیق قەزازناوی تایبەت دایانە گرمەی غار و تاو
خەڵقیان هێنا نەزان و بێ وەج و تەفرە دراو
بەردە بارانی سەرایان کرد بەپێی تەرتیب کراو
ئینتیخابی وێنە ناکەین بۆ عیراقناوی تایبەتی ڕەنجەڕۆ
بەسیە ئیتر تێ ئەکۆشین بۆ ژیانی خۆ بە خۆ
حوکمەت ئەمری دا بە لەشکر فەوجی ڕەشاش کەوتە ڕێ
خۆی کوتایە ناو سەراوە وەزعی وەرگرت دەس بەجێ
کەوتە دەسڕێژ بۆ نەزان و بێ وەجی بێ دەست و پێ
مەلحەمەی کوبڕای لە بەر دەرگای سەرا هێنایە جێ
هێرشی خوێنی شەهیدان هەر وەکوو لافاوی شەڕ
لاشە و جەرگ و دڵی کوژراوەکانی دایە بەر
گاڵی شێخ مەحموودناوی تایبەتی دا هەڵسە لە دێی پیرانەوە
تۆڵەی ئەم کوشتاری کوردە بێنەرە مەیدانەوە
شێخ بە گورجی خۆی و هێزی کەوتەوە جەوڵانەوە
چەند نەواحی و دێیەکی هێنایە ژێر فەرمانەوە
گەییە ئاو باریکی کەرکووکشوێن خۆی و هێزی کەوتە داو
هەڵمەتی دانی بە مەردی خەتی لەت کرد شەو لە ناو
جەهلی کوردی کرد بە ئالەت شۆڕشی پێ نایەوە
بەر سەرا خوێنی لە ئاوباریک شەپۆلی دایەوە
ئەمجا پەیمانی عیراق و نەوتی خستە کایەوە
ئەم دوو پەیمانە بە خوێنی قەومی کورد نووسرایەوە
خوێنی کوردی پێ ڕژاند و عارەبی پێ بەستەوە
مونتەهای ئامانجی بەم پەیمانە خستە دەستەوە
شێخ و ئاغا هەریەکە گۆڤاری نەوباوەی هەیە
بۆ هەموو کاتێ لە خزمەت ساحیبا مادەی هەیە
تەسوییەی دێهات و لەزمەی نەهر و سەرچاوەی هەیە
لای فەلا و مسکین و ڕەنجبەر سەد خوڕ و خادەی هەیە
سێ چیا بابەناسناوی ئەدەبی بە جارێ وا بە شانی کوردەوە
تێک ئەچێ ڕۆژێ بە دەستی قارەمانی کوردەوە