چیای زاغروس بەرز و بڵنگە
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
1 دقیقه
951 مشاهده
چیای زاغروساعلام بەرز و بڵنگە
گشت پێچ و دەری بێشەی پڵنگە
جێگە و هەواری قەومی بە چنگە
ئەم نیشتمانە بە کورد دراوە
هیچ دونیاگرێ پێی نەگیراوە
ڕۆماعلام ا بە سوپای بێشمارەوە
چەنگیزاعلام بە تورکاعلام و بە تاتاراعلامەوە
وەک سەیلی ئاگر هاتە خوارەوە
پڵنگی زاغروساعلام ڕێگای لێ گرتن
یەک لە دوای یەکتر لە ناوی بردن
چیای زاغروساعلام گویی دیجلەاعلام و فوراتاعلام
بەهشتی دونیا بۆ ژین و حەیات
یەزدانی گەورە داویە بە خەڵات
بە کوردی ئازا و نەبەزی شاخی
بابەتخلص بە حیلە ناشکێ دەماخی