ئەم خاکە کە مێژووی گەلی کوردی لە دڵایە
قارەمانی کورد و خاکی کوردستان
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
3 دقیقه
1302 مشاهده
ئەم خاکە کە مێژووی گەلی کوردی لە دڵایە
تەقسیمە بە بەش هەر بەشێکی کەوتۆتە لایە
هێند زاڵمە تورک ئەو بەشە لە کوردەی لە گەڵایە
ئەیکا بە نیشانەی هەموو ئەنواعی بەڵایە؟!
بۆ خاتری ئەم تۆوە لەجیدا بڕزێنێ
تۆوی لە نوێی خۆی لە زەوی و زاری بچێنێ
کورد هەڵمەتی ڕۆمااعلام و شەڕی قەیسەری دیوە
ڕێگای لە سوپای زەینەفوناعلامی یۆناناعلامی بڕیوە
تاج و عەلەمی شاهی ئاشووراعلامی دڕیوە
چل عەسرە بە خوێن ئەم وەتەنی خۆیە کڕیوە
نامرێ ابد الدهرعربیە ژیانی، دڵی شادە
میراتگری شاهانی کەییاعلام و میللەتی ماداعلامە
جەنگیوە لەگەڵ جەیشی مەغولاعلام، لەشکری تاتاراعلام
بۆ فاتیح و بێگانە ئەبەد نەچووەتە ژێر بار
تورکی لە وەتەن دەربەدەری خوار و ستەمکار
تەتریکی ئەکا ئێستە بە زۆری کوتەک و دار
بڕیاری دووەل وا بوو کە ئەم تورکە نەمێنی
کورد یارمەتی دا، تۆڵەی خۆی بۆ لە ئەو ئەسێنی؟!
ئەو تورکە لە سەلجووقیاعلام و عوسمانیاعلام کە ماوە
وەک قەترەیەکە تێکەڵی دەریاچەی ئاوە
خوێن و ڕەگەزی ڕۆماعلامە ئەتراکی ئەنادۆڵاعلامی
هەر ڕۆمییە لای میللەتی کورد ناوە کڵۆڵی
کورد و عەرەب ئێستا کە یەکن هەر لە عیراقاعلاما
ڕووناکە حەقی هەر دوو لە دەستوور و سیاقا
بەشداری یەکن هەر دوو لە خۆشی و لە مەشاقا
با خەسم و عەدوو قوڕ بە سەرا کەن لە مەراقا
کاکی عەرەب! ئەم هەیکەلی زۆر بەرز و بە جێیە
ئسیباتە بە تاریخی جیهان هی من و تۆیە
لافاوی سەلیب گەرچی فەلەستیناعلام مەبەستی بوو
بۆ زەربەیێ لەم دینە خەیاڵ و هەوەسی بوو
ئەو ڕۆژە شەهەنشایەکی کورد زۆری دەسی بوو
ئەم دین و فەلەستیناعلامە هەر ئەو دادڕەسی بوو
بەو زەبرە کە لێی دان بە سوپای تیژ و مەهیبی
دەرسی ئەبەدی دا بە هەموو جەیشی سەلیبی
لەو ڕۆژەوە کورد دینی قەبووڵ کرد بە ئەساسی
هاوشانی عەرەب خزمەتی ئیسلامە خەواسی
تاریخی ئەبا موسلیمیاعلام کورد ئەڵبەت ئەناسی
تەختی فراوانی چلۆن دا بە عەباسی
گۆڕاندنی تاریخی گەلێ نازک و وردە
هەڵگێڕەوەی ئەم سەفحەیە زۆری دەسی کوردە
ئەم حوکمەتی ئێرانە بە پێی ڕۆژ و زەمانە
بۆ چ لەم گەلی کوردە کە، کەوتۆتە بەهانە
نازانێ نەوەی ماداعلامە، لە شاهانی کەیاناعلامە
ئیسباتی ئەمە بابەتخلص تەواریخی جیهانە
گەهـ فورس و گەهێ کورد بوو شاهی کیشوەری ئێراناعلام
شاهانی کەیان مادن و کوردن شەهی ساساناعلام