ئەوە لاشەیە ئەگەوزێ بە خوێن بە کێمەوە

بە هۆی دروستکردنی پێشبەستی دووکان و دەربەندیخان ئەم هۆنراوەی دەستەبەستەیە بێژراوە.
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 2 دقیقه  1062 مشاهده
ئەو لاشەیە ئەگەوزێ بە خوێن و بە کێمەوە
هاوار ئەکا، کە جەردە و دز هاتە ڕێمەوە
زنجیر و تەوقی خستە مل و دەست و پێمەوە
ڕاماڵی کردە ناو جگەری شار و دێمەوە
وێنەی برووسکە کون لە دڵی بەردی ڕەق ئەکەن
یا نەم بە زۆری بومبە لە گەشت لاوە شەق ئەکەن
بۆ نیشتمان و شاخ و گیام لاڵ و پاڵ ئەخەن
ڕۆڵەی گەڕۆکی هەرد و شاخم لە پاڵ ئەخەن
کۆچیان ئەکەن غریوە بە ماڵ و مناڵ ئەخەن
خۆیان لە جێ هەوارەکەیان کۆچ و ماڵ ئەخەن
بۆ چ ئەندەروونی شاخ و چیام پڕ شەرەر ئەکەن
ڕۆڵەم بە زۆر لە یانەی میراتی دەر ئەکەن
سیرواناعلام و زێی ئەڕێژنە قەبرسان و جێمەوە
بستێ زەوی نەماوە سەری لێ بنێمەوە
ئاهم گەیشتە عەرش، کەسێ نایە پێمەوە
ئەم فێڵە بۆ منە کە بڕۆم نەیێمەوە
دووکاناعلام و خاناعلام بۆ ڕیشە دەرێنانی ڕۆڵەمە
بۆ هەڵوەشاندنی ڕەگ و ڕۆشتەی کڵوڵەمە
ڕۆڵەم بە سەد هەزار لە وەتەن دەربەدەر ئەکەن
وەک نیشتمانەکەی جگەریپڕشەرەر ئەکەن
ئەم خاکە پڕ لە سیم و زەڕڕە، بێ سەمەر ئەکەن
دارایی کەشت و کاڵ، بە گەدای کۆچەر گەڕ ئەکەن
جێیان ئەکەن بە گۆل و بە ئێسگەی فڕۆکەوان
ڕۆژێ ئەبێ کە بۆمبا ببارێ لە نیشتمان
زانا و لاوی کورد! هەموو گوێتان لە دایە بوو
پێوەند بە پێوە شیوەنی بۆ ئەم بەڵایە بوو
ئەم دایکەمان کە عومرێکی چل عەسری مایە بوو
ئاخر هەناسەیەتی ئەوا مرد و زایە بوو
خوێناوی جەرگی دوژمنە ئاوی ژیانەوەی
مەغزی سەری عەدوویەتی دەرمانی مانەوەی
زانا بە دایکی وت قەڵەم ئەگرم بە دەستەوە
هاواری عەدل ئەکەم بە خەریتەی دروستەوە
شوورا لە مەجلیسی ئومەما دێنمە هەستەوە
ئازادی وڵات و گەلم گەر نییە بە دەستەوە
ساڕوخ و هیدرۆجێ لە لاوان دروست ئەکەم
یانەی عەدوو بە هەڵمەتی شێرانە پەست ئەکەم
لاو هاتە جۆش بە واتەی زانایی بەرزەوە
فەرمووی ببارێ گوللە و بۆمبا بە تەرزەوە
یاخۆ فەلەک بە جارێ بڕوخێتەوە ئەرزەوە
ئەم نیشتمانە میحوەرە نایێتە لەرزەوە
بێشەی پڵنگە بابەتخلص چیاکانی زاگرۆساعلام
تۆ بانگی سەربەخۆییی گەل دە بە تەپڵ و کووس