تورک و ئێران و عێراق هەر سێ ویفاقی کردووە

لە تاریخی ١٩٥٥دا موعاهەدەیەک کرا کە بە «میساقی بەغدا» مەشهوورە بەم هۆیەوە ئەم دەستەبەستە بێژراوە.
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 2 دقیقه  907 مشاهده
تورک و ئێران و عێراق هەر سێ ویفاقی کردووە
بۆو گرێ نەکراوەیە عەهد و میساقی کردووە
خوێنمژی گەورە کە هەر نەشری نیفاقی کردووە
بەم بینای دەستکردی خۆیە ئیلتیحاتی کردووە
ئەم گرێ نەکراوەیە بوڕکانی شەرقی ئەوسەتە
کوورەیی ئاتەش فشانە گەرچی ئێستا لەت لەتە
ئەم گرێیەی میللەتی کوردە لە دەوری بەردەوە
سەد جیهانگیری نەهێشت کوشتی بە داخ و دەردەوە
خوێنی سەردار و سەپانی وا بە دەشت و هەردەوە
ناکەوێتە داوی سێ حەلقەی عەدووی نامەردەوە
وەک چیاکانی، بڵند و دڵڕەقە ئەم هەیکەلە
جووڵەیێکی پێ نەکرد سەد گێژەڵووکە و زەلزەلە
دوا هەناسەی ژینیە، تورکی لە پێ کەوتووی نەخۆش
خۆی لە ئێران شاربەدەر ئەکرێ شەهی میللەت فرۆش
ئیش لە دەست خۆیا نییە ئەسڵەن عیراقی کەللە بۆش
سیاسەتی ئینگلیزە ئەم سێ نۆکەرەی هێنایە جۆش
قەومی کورد پێوەند و زنجیر کەن بە دەست و قۆڵەوە
پاسەوانی نەوت و ڕێگا بن بە بار و کۆڵەوە
تورکیااعلام با خوێن بڕێژێتە فوراتاعلام و دیجلەاعلاموە
با قەنارەی شا، لە کارا بێ بە قەهر و جەهلەوە
با عیراقاعلام زیندانەکان پڕ کا بە زانا و ئەهلەوە
با سیاسەت ئەسپی تاو دا لە ڕێگای سەهلەوە
میللەتی کورد هەر بە ملیۆن جانفیدا و ڕۆڵەی هەیە
ڕۆژی خۆی ئەم زوڵم و زۆرە یەک بە سەد تۆڵەی هەیە
ئەی پڵنگی زاگروساعلام و پاسەوانی نیشتمان!
وارسی تەنهای موڵکی ماد و شاهانی کەیان
ئیمڕۆ ڕۆژێکە، تەنازوع بۆ بەقا و مان و ژیان
هەڵمەتێکی وا بەرن دوژمن بخاتە اَلأمانعربی
قوڕگ و تەنگی ناو چیا پڕ کە لە لاشەی دوژمنت
هایدروجی و زەڕڕەیی بێ سنعەتە پیاو و ژنت
هەڵمەتی ڕوماعلام و ---متن نامشخص با پیری تۆ گیرایەوە
میللەتی کورد داوی بۆ جەیشی مەغۆلاعلامی نایەوە
سەد هەلاکۆاعلام و شاهی تەیمووراعلام هاتە ناو ئەم کایەوە
قەومی ئێمە هەر بە ئازادی لە جێی خۆی مایەوە
ئەم تەلیسمە بابەتخلص خەلیقەت خۆی دروستی کردووە
سەد هەزار قەیسەر بە مەئیووسی لە داخی مردووە