وەی تورفەیێکی قەڵبی ئەلەمساز و پڕ نیاز
عونی بەگ وەتەنپەرەستی بەناوبانگی میللەتی کورد لە ساڵی ١٩٤٨دا لە میسرەوە هاتە ناو سلێمانی و لەلایەن سەماحەتی شێخ محەممەدی خاڵ: قازی سلێمانی میوان بوو چەند ڕۆژی بە یەکەوە ڕامان بوارد لە پاش گەڕانەوەی موخابەرەمان هەبوو لە وەرامی ئەووەڵ نامەدا ئەم هۆنراوەیەم بۆ نارد:
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
1 دقیقه
1020 مشاهده
ئەی باد! ئەی نەسیمی سەحەرخێزی دڵنەواز
وەی تورفەیێکی قەڵبی ئەلەمساز و پڕ نیاز
دڵ مردبوو بە ڕەشحەی خامەت ژیایەوە
وەک باخی گوڵ شکۆفە و غونچەی گەشایەوە
حیسسی بڕا، نەوازی نەمابوو لە عالەما
هێنایە بیری خەلقەوە زاتێکی باوەفا
ئەو زاتە گەورە بەرزە بە فەزل و وەفا و هونەر
دەشتێکی پڕ حەدائیقە باغێکی پڕ سەمەر
عەلیم و ئەدەب سەمایەکە ئەو ئافتابییە
فەزل و هونەر حەدیقەیەکە ئەو گوڵابییە
شرح شکر گزاری او ناید از قلمفارسی
کاغذ سیاه رو شود از حسرت المفارسی
این خامهٔ شکسته زبان و بریده سرفارسی
نتوان دهد ز شکر ثناخوانیم خبرفارسی
ناچار از حجاب سرافگنده می شومفارسی
عهد و وفا و لطف تو را بند می شومفارسی
ای خامه چون ندانی سخن، ختم کن کلامفارسی
تقدیم ده سلام مرا باقی والسلامفارسی