زاتی تۆ جێی فیز و نازە بۆ وەتەن بۆ نیشتمان
=مێژوونووسی گەورەی کوردستان (ئەمین زەکی بەگ) لە خسوسی دامەزراندنی قوتابی کوردەوە لە کوللیاتەکانی بەغدا هەمیشە لە وەرزشا بوو. منیش ئەم مەنزوومەیەم پێشکەش کرد:
        از کتاب:
            دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
        اثر:
                عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
        
             1 دقیقه
             1593 مشاهده
        
        
    زاتی تۆ جێی فیز و نازە، بۆ وەتەن، بۆ نیشتمان
بۆ هەموو کەس ئاستان و دەرگەهەت «دارُ الأمانعربی»
با خسووس بۆ تیپی تازەی طالباتعربی و طالبانعربی
هەر بە سەربەرزی بژی ئەی مەرجیعی پیر و جوان
ڕیزی تازەی لاوی قەومت بەندەی دەرگاهتن
سەرنگوون بن ئەو کەسانەی ناحەز و بەدخواهتن
ئەو کەسەی نانی وەتەن ئەخوا لە خزمەت بێبەشە
کردەوەی دەرحەق بە لاوانی وەتەن فێڵ و غەشە
با لە ڕوویشا بێ وەکوو سپیاوی زەنگی ڕووکەشە
عاقیبەت مانەندی شەیتان دەرکراو و ڕووڕەشە
تۆ لە سەر تەختی دڵی قەومی، بە جەبهەی پاکەوە
مازییی پڕ خزمەت و موستەقبەلی ڕووناکەوە
هەر بژیت ئەی فەیلەسووفی قەومی کوردی دڵحەزین
تۆ تەبیبی بۆ تەداوی عیللەت و دەرد و برین
تێ ئەکۆشی تا بە زانین میللەت و قەومت بژین
بارَكَ الله! بارَكَ الله!عربی ئافەرین! سەد ئافەرین!
بابەتخلص! مێژوونووسی گەورە، ڕەهبەری زانیستییە
عیلم و زانین، پێشڕەوی ئازادی و سەربەستییە