قەڵەمم کۆڵ و کولە مەدحی زەهاوی ناکەم

از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 2 دقیقه  1040 مشاهده
قەڵەمم کۆڵ و کولە، مەدحی زەهاویاعلام ناکەم
باسی عیلم و ئەدەبی بەرز و بڵاوی ناکەم
ڕۆژ کە مەعلوومە ئەمن مەدحی هەتاوی ناکەم
چونکە تا ڕۆژی حەشر، خەتم و تەواوی ناکەم
هەرچی فەرمووتە کەمە، لازمە لام شوکرانی
چونکە بۆ ژینەوەی ئەم فازیلە هەر تۆی بانی
فیکری تیژی بە مەسەل هەر وەکوو ڕادارێ بوو
یەک نەزەر کاشیفی هەر موشکیل و ئەسرارێ بوو
سینەی پاکی کوتابخانەی سەییاری بوو
لە خەزێنەی ئەدەبا گەوهەری شەهوارێ بوو
شۆرەتی هەر وەکوو ڕۆژە بە کسووف گیرابوو
وات ڕەها کرد، کە لە پڕ نوور و زیا پەیدا بوو
عالمێکی وەکوو موفتی کە لە پاش عەسرێ ساڵ
کەس نەبوو فەضڵ و دەهای بەرزی بهێنێتە خەیاڵ
بەمە هێناتەوە سەر تەختی زەمانی ئیقباڵ
بارَكَ الله لَكعربی ئەی زوبدەی ئەحفادی خاڵ!
غیرەتی قەومییەتت لایقی ئیستحانە
خۆشەویستی وەتەنت حُبُّ مِنَ الايمانعربیە
شێخ ئەبووبەکری مصنفشخص کە بە تۆ باپیرە
لە هەموو کردەوەتا، پشت و پەنا و دەستگیرە
خزمەتت لای هەموو کوردێ جێی نەزەر و تەقدیرە
بابەتخلص! ئەم عائیلە مەزهەری لوتفی پیرە
غیرەتی قەومییەتت بەم ئەسرە گەییە فەلەک
قەومی کورد شوکرت ئەکەن، تیرە بە تیرە، لەک بە لەک