زاتی تۆ جێی فیز و نازە بۆ وەتەن بۆ نیشتمان
=مێژوونووسی گەورەی کوردستان (ئەمین زەکی بەگ) لە خسوسی دامەزراندنی قوتابی کوردەوە لە کوللیاتەکانی بەغدا هەمیشە لە وەرزشا بوو. منیش ئەم مەنزوومەیەم پێشکەش کرد:
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
1 خولەک
1125 بینین
زاتی تۆ جێی فیز و نازە، بۆ وەتەن، بۆ نیشتمان
بۆ هەموو کەس ئاستان و دەرگەهەت «دارُ الأمانعەرەبی»
با خسووس بۆ تیپی تازەی طالباتعەرەبی و طالبانعەرەبی
هەر بە سەربەرزی بژی ئەی مەرجیعی پیر و جوان
ڕیزی تازەی لاوی قەومت بەندەی دەرگاهتن
سەرنگوون بن ئەو کەسانەی ناحەز و بەدخواهتن
ئەو کەسەی نانی وەتەن ئەخوا لە خزمەت بێبەشە
کردەوەی دەرحەق بە لاوانی وەتەن فێڵ و غەشە
با لە ڕوویشا بێ وەکوو سپیاوی زەنگی ڕووکەشە
عاقیبەت مانەندی شەیتان دەرکراو و ڕووڕەشە
تۆ لە سەر تەختی دڵی قەومی، بە جەبهەی پاکەوە
مازییی پڕ خزمەت و موستەقبەلی ڕووناکەوە
هەر بژیت ئەی فەیلەسووفی قەومی کوردی دڵحەزین
تۆ تەبیبی بۆ تەداوی عیللەت و دەرد و برین
تێ ئەکۆشی تا بە زانین میللەت و قەومت بژین
بارَكَ الله! بارَكَ الله!عەرەبی ئافەرین! سەد ئافەرین!
بابەناسناوی ئەدەبی! مێژوونووسی گەورە، ڕەهبەری زانیستییە
عیلم و زانین، پێشڕەوی ئازادی و سەربەستییە