بۆ فەلەک بەرگی ڕەشی پۆشی غەریقی ماتەمە

=بۆ چل ڕۆژی پاش کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سەید ئەحمەدی خانەقا دانیشتووی کەرکووک بێژراوە:
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 2 خولەک  1120 بینین
بۆ فەلەک بەرگی ڕەشی پۆشی، غەریقی ماتەمە؟
دەشت و سەحرا تا نەزەر کەی لێڵ و تاریک و تەمە
میللەتی کورد قوڕ بە سەر خۆیا بکا هێشتا کەمە
شیوەنی دوو شیوەنە بۆ عالەم و بۆ حاتەمە
عالمی ڕەمزی فەنا و واقیفی عیلمی بەقا
حاتەمی کوردی عێراقناوی تایبەت و شێخ و شاهی خانەقا
موڕشیدی عەقڵ و خیرەد بووی بۆ هەموو ئەهلی وڵات
غیبتەبەخشی مەدرەسەی ئەزهەر بوو حوجرەی خانەقات
یا لە عیلمی کۆن و تازە یا لە ئەشعار و نیکات
نیکتە و ڕەمزێ نەما، تەحلیلی نەکرابێ لە لات
عیلم و عیرفان و ئەدەب بەم ڕۆینەت ڕۆڕۆ یەتی
خۆی بە بێکەس مایەوە ڕۆڕۆیەکەی بۆ خۆیەتی
حاتەمی تەی! گەر بە موعجیز بێت و زیندوو بێتەوە
نان و خوان و سفرەی ئیحسانی تۆ ببێتەوە
ئاهی حەسرەت هەڵئەکێشێ تا ئەبەد ئەتلێتەوە
حاتەمی عیلم و سەخا، وێنەت ئەبەد نایێتەوە
ئیمتحانی خامە ناکەم وەسفی تۆ کا لاڵ ئەبێ
باوجوودی دوو زمان هەر ڕاسیب و ئیکمال ئەبی
خادمی نەوعی بەشەر بووی موددەتی عەسرێ بە ساڵ
گەهـ بە نەشری مەعریفەت گاهی بە بەزلی نەقد و ماڵ
مەیلی بەرزیت کرد بە ئەمری أرجعيعەرەبی کەتیتە باڵ
هەڵفڕیت لبيكعەرەبی گۆ، بۆ بارەگاهی ذي الجلالعەرەبی
وا لە قەسری جەننەتیشا بابەناسناوی ئەدەبی میوانی هەیە
هەر وەکوو ناو خانەقا دیوانی عیرفانی هەیە