شەوی تاریکن وەعدەیی ئێوە

بۆ دۆستێ کە چەند جار وەعدەی دامێ بۆ پێکهێنانی ئیشێ و وەعدەی ئیفا نەکرد ئەم هۆنراوەیەم بۆ نووسی و بە پۆستەدا بۆم نارد:
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  994 بینین
شەوی تاریکن وەعدەیی ئێوە
ڕۆژی مەحشەر ئەبێ سوبوحی بێ
بۆ چ ئەبێ چاوەڕوانی وەعدەی تۆ،
سەبری ئەیووب و عومری نووحی بێ؟!
هەر کەسێ شارەزای سورشتی بێ
لە وەعد تۆبەیی نوسووحی بێ