ڕۆڵەکەم بنوو خەوی خۆشت بێ

هۆنراوە لە سەر زمانی ژنێ لە عەشیرەتی جاف کە کوڕەکەی لە بێشکەدا ئەنوێنێ
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 1 دقیقه  1391 مشاهده
ڕۆڵەکەم بنوو، خەوی خۆشت بێ
شیری حەڵاڵم، شیفا و نۆشت بێ
پەڕی جوبرەئیل، بە ڕووپۆشت بێ
بۆ بەرزی وەتەن بیر و هۆشت بێ
ڕۆڵەکەم بنوو هیوام بە تۆیە
سەرۆکی هۆزم دوو لاو دووهۆیە
دوژمن دوو نەوعە بێگانە و خۆیە
لە نیشتمانا، هەر باوکەڕۆیە
هۆزم نەزانە و هەژارە و نەفام
ڕۆڵەی شیرینم! بگەرە فریام
ڕۆڵەکەم بنوو بە لای لایەوە
بە لاوانەوەی دەنگی دایەوە
کاتێ گەورە بووی هاتیە کایەوە
بنوارە وەتەن، لە گشت لایەوە
خوێنمژ و عەدوو کەوتوونە وڵات
بگرە و بەردەیە بۆ فەقیر وڵات
ڕۆلەکەم! بنوو وەتەن وێرانە
میللەت بێکەسە مات و حەیرانە
دوژمنی وەتەن هەر لە خۆمانە
ئەمەت لە بیر بێ ڕۆژ و زەمانە
وەختێ گەورە بووی دەستت دایە چەک
جیای نەکەیتەوە شێخ و ئاغا و بەگ
ڕۆڵەکەم بنوو کاتێ بووی بە لاو
ئەحواڵی وەتەن بێنەرە بەر چاو
قەومت ڕزگار کە لە زنجیر و داو
تۆڵە بسێنە یەک و سەد تەواو
ئەمجا وەک بابەتخلص ڕوو دەرە دوژمن
فەرقی قەد نەکەی بچووک و مەزن