لە لای ئەم میللەتی کوردە ئەمە قانوون و ئایینە
«حەسەن کوڕی تۆفیق ئەفەندی» لە کوللیەی «دار المعلمين»ی عالی بە پلەی مومتاز تەخەڕڕوجی کردووە، و لە مەداریسی سانەویی عێراقدا مامۆستایەکی بەرز بوو، لە مانگی تشرینی ١٩٥٦دا لەسەر نیشتمانپەرستی فەسڵ کرا و چوو بۆ «سووریە» و لەوێ کرابوو بە ئوستاز بۆ مەدرەسەی سانەوی لە ١٧ی ٤ی ١٩٥٨دا وەفاتی کرد و جەنازەکەی هێزایەوە، بۆ سەنگی مەزاری ئەم ڕوباعیەم نووسی:
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
1 دقیقه
1232 مشاهده
لە لای ئەم میللەتی کوردە ئەمە قانوون و ئایینە
لە پێناوی وەتەندا هەر کەسێ بمرێ ئەوە ژینە
لە گۆڕا بێتە گوێم قەوم و وەتەن ڕزگار و سەربەستە
کفن ئەدڕم بە خۆشی دێمەوە ئەم یانە شیرینە