بە بۆنەی سەردانی مێجەر نوئیل بۆ سلێمانی

لە ڕۆژی ١٥ی ١٠ی ١٩٢٨دا مێجەر نوئیل بە چل سوار عەسکەری هیندۆکەوە هاتە سلێمانی، شێخ مەحموود بە نامەی خوسووسییەوە کە بە هۆی عەبدوڵڵا ئاغای حاجی سەعید و فایەق توفیقەوە ناردبووی هاتن. ئەم هۆنراوەیە لەو ڕۆژەدا نووسراوە.
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 1 دقیقه  1286 مشاهده
سەد درێغ دەوری ئەسیریی قەومی کورد نەبڕایەوە
تاکوو ئێستا ئەم گرێیە هەر بە کەس نەکرایەوە
میللەتی گەورە و بچووک گشتی بە سەربەستی ئەژی
میللەتی کورد هەر لەژێر بارا بە دیلی مایەوە
تاکوو ئێستا هەر دراوسێ بوون عەدوی خاکی وەتەن
سەیری نەگبەت کەن کە ئینگلیز، هاتە کۆڕ و کایەوە
سەر زمانی وەعدەی شیرینی ئازادیی وەتەن
ژێر زمانی بۆ ئەسیری دام و دانەی نایەوە
سەر زمانی حامییە بۆ قەومی لێقەوماوی کورد
ژێر زمانی زوڵمەکەی زەححاکی بۆ هێنایەوە
سەر زمانی ڕەهبەرە بۆ قەومی بێچارە و زەبوون
ژێر زمانی زەهر ئەڕێژێ گەر یەکێ جووڵایەوە
مادە چواردەی مەنهەجی ویلسۆنشخصی پێش خۆی خست و هات
ماددەکە بۆ قەومی کورد دیلی ئەبەد خوێنرایەوە
هەرچی قەومێ کەوتە ڕێ بۆ سەربەخۆیی سەرکەوێ
سیاسەتی ئینگلیزاعلام بە دوو پاشقول لە ڕێ گیرایەوە
بابەتخلص! ئینگلیزاعلام هاتە ناو، ئوممێدی سەربەستی نەما
ڕەحمی یەزدانی نەبێ ئەمرین هەموو بەم غایەوە