پیری نوفووزی کردە بەدەن بەسییە تەنبەڵی
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
3141 مشاهده
پیری نوفووزی کردە بەدەن، بەسییە تەنبەڵی
دەرچۆ لە خانووێ کە خەلەل گەییە تەنبەڵی
قەیکردنی سوراحی ئەگەر تێ بگەی دەڵێ
دڵ تێکەڵ هاتنە لەگەڵ ئەم خەڵکە تێکەڵی
وا دڵ بە داغم ئەز لە ڕەقیب، ئەرسەری بڕن
بۆ ئەکلی لەحمی ئەو سەگە من دەبمە حەنبەڵی
تەرسا بە دینی ئەو یەدی بەیزایە بوونە جووی
بۆ کوشتنم کە دەستی دەرێنا لە باخەڵی
دنیا بە تەوسەوە دەمی مەرگی وتی کە
ذوالقرنینعربی دی زەلیلە، لە کن خۆت ئەتۆ کەڵی
زاهید چیە، هەیە گەبەڵی ڕیش و تووکەسەر
ئاگر نەبێ چ بێ سەری دەرکا لە جەنگەڵی!
مەحویتخلص، قەزا قسێکی خۆشی وت بە چاری ڕووس...
دوێنێ گەماڵە گەورەکە، ئەمڕۆ یەکێ دەڵی