پیری نوفووزی کردە بەدەن بەسییە تەنبەڵی
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
3143 بینین
پیری نوفووزی کردە بەدەن، بەسییە تەنبەڵی
دەرچۆ لە خانووێ کە خەلەل گەییە تەنبەڵی
قەیکردنی سوراحی ئەگەر تێ بگەی دەڵێ
دڵ تێکەڵ هاتنە لەگەڵ ئەم خەڵکە تێکەڵی
وا دڵ بە داغم ئەز لە ڕەقیب، ئەرسەری بڕن
بۆ ئەکلی لەحمی ئەو سەگە من دەبمە حەنبەڵی
تەرسا بە دینی ئەو یەدی بەیزایە بوونە جووی
بۆ کوشتنم کە دەستی دەرێنا لە باخەڵی
دنیا بە تەوسەوە دەمی مەرگی وتی کە
ذوالقرنینعەرەبی دی زەلیلە، لە کن خۆت ئەتۆ کەڵی
زاهید چیە، هەیە گەبەڵی ڕیش و تووکەسەر
ئاگر نەبێ چ بێ سەری دەرکا لە جەنگەڵی!
مەحویناسناوی ئەدەبی، قەزا قسێکی خۆشی وت بە چاری ڕووس...
دوێنێ گەماڵە گەورەکە، ئەمڕۆ یەکێ دەڵی