شمشادە ئەمە یا قەدە یا سەروی ڕەوانە

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  2017 مشاهده
شمشادە ئەمە، یا قەدە، یا سەروی ڕەوانە
یا عەرعەرە یا نەخلی مرادی دڵ و جانە!
داخۆ ئەمە ئەگریجەیە پەخشاوە بە سەردا
یا سونبولە کردوویە سەبا زوڵفی بە شانە!
ئاهووی خوتەنە جیلوە دەکاتن لە خەتادا
یا چاوی ڕەشی فیتنەگەری سورمەکەشانە!
دڵ هایمە دائیم کە ئەمە قەترەیە داخۆ
یا جوزئێکی بێ جوزئە موسەمما بە دەهانە!
ئەم مەی سیفەتی خوون خۆرە وا ناوک و سوورە
یاقووتی لەبە، یا گوڵە، یا قووتی ڕەوانە!
ناڵاندم و فەرمووی کە ئەم ئاوازە حەزینە
یا مەحویتخلصیە، یا بولبولەکەی فەسڵی خەزانە