لە ڕۆژێ هەڵدرا ئەم کۆنە خەیمەی تان و پۆ شینە
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
3417 مشاهده
لە ڕۆژێ هەڵدرا ئەم کۆنە خەیمەی تان و پۆ شینە
لە سایەیدا شەرابی بەزمی عوشرەت گریە جۆشینە
دەبینی جێیەک ئەمڕۆ بەزمی عەیش و بادە نۆشینە
سبەینێ زوو زەمانە وەزعی گۆڕیوە، لە نۆشینە
لە کێ پرسم دڵی بۆ پڕ لە خوێنی حەسرەتە یاقووت؟
عەزاپۆشی چیە و کێیە، جلی پیرۆزە بۆ شینە!
بەهارێکی کە داخۆ بێ، نەیێ، هەی بێن و شینێ کەین
فەلەک هەر شینە، سەحرا شینە، کێو و لێوی جۆشینە
وتم: بۆ ڕووت و پووتن ئەو کەسانەی عاشقی ڕووتن؟
وتی: شان و شکۆهی زیندە دڵ هەر ژەندە پۆشینە
سەفای سافی جوانی ڕۆی و دوردی پیری هات
خومارێ ماوە بەس ئەمشەو لە بادەی بەزمی دۆشینە
کوڕی بێ، تا سەر ئەم دایەی زەمانە مەمکی کەس نادا
کە سەعبە شیری شەفقەت مەحویاتخلص لەم شێرە دۆشینە