ڕێی نەجاتی موشکیلە هەر کەس ببێ دەسگیری تۆ
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
961 مشاهده
ڕێی نەجاتی موشکیلە هەر کەس ببێ دەسگیری تۆ
فەرموو وا گەردنکەچم حازر لەبەر شەمشیری تۆ
زوڵفی تاتات تا ئیحاتەی گەردنی داوی، بووە
باری ئەهلی کوللی عالەم جوملە گەردەنگیری تۆ
مەردومەک خوێنڕێژی ئەشکن وەک موژەت خوێنڕێژی دڵ
مەردومی ئاویش دەبن وەک مەردومان تەسخیری تۆ
ماری زەححاکن یەکایەک مووت بە مەحبووسانی زار
وەهـ چ سەعبە بەندبەندی سیلسلەی زەنجیری تۆ
دەنگی خەمیازەی دڵم دەبیەم لە شەوقی خەنجەرت
ئینتیزاری کوژتنم، تاکەی دەبێ تەئخیری تۆ؟
بۆ خەیاڵی نەقشی تۆ مانیاعلام لەمن کەودەنترە
ڕەنگی خامەی کردگارە سەنعەتی تەسویری تۆ
زەخمی تیشنەم گەر لە تیغت دەفعەیێ ئاوت نەدا
عیللەتی بەختی بەدم بوو نەک لەبەر تەقسیری تۆ
هەر کە سانی تیپی موژگان دێ بە ڕەسمی قەبز و بەست
طرفة العَينعربیێ دەبێ سەد موڵکی دڵ تەسخیری تۆ
تێکشکا پشتی خەمی سالمتخلص لە دووریی قامەتت
ڕاستە دەشکێنێ کەمان وەختی جودایی تیری تۆ