لە سینەم دا سەدای ناڵینە بێ تۆ
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
2151 مشاهده
لە سینەم دا سەدای ناڵینە بێ تۆ
دڵی زارم بەسێ غەمگینە بێ تۆ
ئەبەد وەک من غەمیش ساحیب وەفایە
ڕەفیق و هەمدەمی دێرینە بێ تۆ
هەناسەی سەردی من دێنێ زومستان
گڕەی گەرمی دڵم هاوینە بێ تۆ
دەمم تاڵ و سروشکم شۆرە دایم
ترش ڕووم و قسەم شیرینە بێ تۆ
دڵم باغ و گوڵم فرمێسکی ئاڵە
بەهار عومر و ئەجەل گوڵچینە بێ تۆ
سروشکم قرمز و دیدەم سفیدە
ڕوخم زەرد و لیباسم شینە بێ تۆ
فەرەح ڕابورد ئەبەد بێ تۆ عوبوور کا
بە ڕووی دڵما خەفەت پەرژینە بێ تۆ
لە چنگ غەم سەیدە سالمتخلص وەک کەبووتەر
لە دڵیا میخلەبی شاهینە بێ تۆ